په‌نابه‌رانجیهان

٣ ئافره‌تی كورد له‌ یۆنان ڕفێندران

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ییه‌كی باوه‌ڕ پێكراو به‌ پ|شتی-نیوز دراوه‌. زیاتر له‌ 5 رۆژ ده‌بێت 3 ئافره‌تی كورد له‌ ناو خاكی یۆناندا ڕفێندراون. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/01/2019, سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێت به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاند: ”چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد له‌ رێگه‌ی قاچاخه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ناو خاكی یۆنان كه‌ له‌ ناو كۆچبه‌ره‌كاندا ژن و منداڵ هه‌ن”

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ پێش 5 رۆژ 3 كه‌س له‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ كه‌ ئافره‌تن له‌ لایه‌ن گروپێكی پاكستانیه‌وه‌ ڕفێندراون.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و گروپه‌ پاكستانیه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌سو كاری ئه‌و 3 ئافره‌ته‌ ڕفێندراوه‌وه‌ كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئازاد كردنیان دا داوای 100.000 یۆرۆیان كردووه‌.

Pishti-News ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ هه‌وڵی ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر ئه‌و  3 ئافره‌ته‌ دراوه‌،         یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ش ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌.

تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز  په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی وڵاتی یۆنانه‌وه‌  كرد هه‌روه‌ها وه‌ك كار ئاسانیه‌ك و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وێنه‌ی 3 ئافره‌ته‌ ڕفێندراوه‌كه‌ و ژماره‌ی گروپه‌ پاكستانیه‌كه‌ی پێدان

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button