کوردستان

پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ یۆنان ڕێپێوانێك بۆ دژی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژاوای كوردستان، ئه‌نجام ده‌ده‌ن

چه‌ن رۆژێكه‌ هێزه‌ سه‌ربازه‌كانی توركیا، سنوری سوریایان به‌زاندووه‌ و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌یك چه‌كداری هێزه‌ كورده‌كانی رۆژاوای سوریایان شه‌هید كردووه‌.

ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌ی توركیا، ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپایان سه‌رسام كردووه‌ و كورده‌كانی تاراوگه‌ له‌ وڵاته جیا جیاكانی ئه‌وروپا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌ دژی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی توركیا و ئه‌ردۆغان.

به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌ ئه‌سینا، پایته‌ختی یۆنان، پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌و وڵاته‌، ڕاگه‌یاندراوێكیان لاو كردۆته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌ كورده‌كانی هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان نشته‌جێ بوون، كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌مه‌ 23/01/2018, به‌ژدار بن له‌ خۆپیشاندانێك بۆ دژی هێرشی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.

 

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

” كوردستانیانی خۆشەویست لە شاری ئەسینا و دەوروبەری ئاگادارتان دەكەین…
بۆ ئیدانەكردنی پەلامارە ناڕەواكانی سوپای توركیا بۆ سەر ژن و منداڵ و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی كردن لە خەبات و بەرخۆدانی هاونیشتیمانیانمان لە عەفرین …
سەعات ٥ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 23/01/2018، ڕێپێوانی فراوان ئەنجام دەدرێت.
بەشداریكردنتان گەیاندنی پەیامی توڕەیی و ناڕەزاییتانە بە داگیركارانی كوردستان.

شوێن: پاركی سینتاگما – بەرەو باڵیۆزخانەی توركیا.

كۆمیتەی پارتە سیاسیە كوردستانیەكان/ یۆنان

بژی یەكێتی كورد
بژی بەرخۆدانی عەفرین ”

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button