کوردستان

پارتی ترسی لەچی هەیه؟

پارتی حەزدەکات هەموو بارەگاکانی بسوتێنرێت کاول بکرێت، لێیان بدرێت، لەناوچەی سەوزدا،
چونکە دەیەوێت مەسجێک بدات بە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ناوخۆی و عێراقیش،
خۆی بێ تاوان نیشان بدات وپاکیزەیی خۆی بسەلمێنێت،
چونکە ناوچەی زەرد ئارامەو هیچ جۆرە پشێویەکی نیەو خەڵک لێیان ڕازیە،
دەیانەوێت بڵێت، ئمە دەسەڵاتمان نیەو تاوانمان نیە لەوی چی دەکرێت .

وە بەشداری حکومەتن بۆ بارەگاکانی ئەوان ناسوتێنرێت، لە ئێستادا پارتی لە بارودۆخێکێ زۆر دەروونی خراپدایە چونکە تورکیا تا بینەقاقای هێناوەو داوای قەرزەکانی دەکاتەوە،لەم بارودۆخە هەستیارەیدا،
بۆیە پارتی زیرەکانە لە ساحەکەدا یاری دەکات و ،

دەیەوێت لەگەڵ ئێراندا بە نهێنی ڕێکەوتن بکات و پەیوەندو دۆستایەتی درووست بکات،لەگەڵیدا بۆ ئەوەی پێگەی حیزبەکەیان و خۆیانی پێ پتەو بکەن،
چونکە پارتی بۆی دەرکەوت کە دۆستەکانی بە ئەمریکاشەوە درۆزن و بێ بەڵێن بوو،
بۆیە دەیەوێت ئەم پەندە کوردیە جێ بەجێ بکات
دووژمنی دووژمنەکەم دۆستمە.

 

په‌یامنێر: A.M.A

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button