
هاوسه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ڕۆبێرت هابێك (Robert Habeck) داوای كرد كه پێویسته ئه‌ڵمانیا 4.000 په‌نابه‌ر وه‌ر بگرێت له یۆنان، ئه‌گه‌ر چی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ناڕازی بن.
به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ژیانی په‌نابه‌ران له دورگه‌كانی یۆنان‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوسه‌رۆكی پارته سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا، رۆبێر هابێك داوای كرد كه 4.000 په‌نابه‌ر له دورگه‌كانی یۆنان، به تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه دایك و باوكیان له گه‌ڵ نیه، ڕزگار بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكرێن.
ڕۆبێرت هابێك له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Frankfurter Allgemeine ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 4.000 په‌نابه‌ر هه‌ن له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه منداڵن و دایك و باوكیان له گه‌ڵ نیه، پێویستی هاوكاریان بكه‌ین له دۆخێكی خراپ‌دا ڕزگاریان بكه‌ین. ئه‌ڵمانیا
له ساڵی 2015ه‌وه وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌مپه‌كانی گه‌وره‌تر كردووه، تاكو توانای وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری هه‌بێت له یۆنانه‌وه. جگه له‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت زیاتر هاوكاری یۆنان بكات له‌و باره‌یه‌وه. له ئێستادا هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕازین به وه‌رگرتنی ئه‌و 4.000 منداڵانه له یۆنانه‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندام هه‌رگیز هه‌موویان ڕازی ناكرێن
رۆبێت هابێك داوا له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه داواكاریه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان جێ به جێ بكات له سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌ی و جه‌ختیش له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێن تاكو ئه‌وانیش هاوكاری یۆنان بكه‌ن.
ڕۆبێرت هابێك:
ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2015دا له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵێنیدا به یۆنان كه 27.000 په‌نابه‌ر له یۆنان و ئیتاڵیا وه‌ربگرێت. تا ساڵی 2018 ته‌نها 10.000 په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه و به‌ڵێنه‌كه‌ی جێ به جێ نه‌كردووه.
له كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ڕۆژنامه‌نووسێك لێی پرسی، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش په‌نابه‌ر وه‌ر نه‌گرن، ئه‌ڵمانیا هه‌ر ئه‌بێث وه‌ریان بگرێت؟ ”بێگومان، هه‌رگیز هه‌موو وڵاته‌كان ڕازی نه‌بن. ”
پشتیوانم جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News