کوردستان

پارتی هەڕەشە لەیەکێتی دەکات

دوای ئەوەی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ناڕازایی بەشێکی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و بەشێکی لە باڵی یەکێتی نیشتمانی لێکەوتەوە.
ئەم ناکۆکی و ناتەباییەی بەکوردستانەوە بینرا،هانی عەبادی دا ،کە دلێرانە و بوێرانە بڕیاری چارەنووسی هەرێمیان سڕکردو ئابڵوقە داراییەکانیان بۆ سەر هەرێم زیادی کرد.

زیاتر لە ٦۰ رۆژە ئاسمان و سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە داخراون،
فڕۆکەخانەکان گەشتەکانیان وەستێنراو زەرەرێکی گەورە و گورزێکی ناهەمواری توشی هەرێم کرد،
بەڵام لایەنە سیاسیەکان هەموو پەیوەندیە ناوخۆیی و نێو دەوڵەتیەکانیان خستۆتە کار بۆ کردنەوەی ئاسمان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم،
بەڵام عەبادی ڕازی بووە تەنانەت فڕۆکە خانەی سلێمانی گەشتەکانی دەست پێ بکاتەوە.
ئەمەش وای کرووە کە سەرکردایەتی پارتی ناڕازی و توڕە بووە لە سەرکردایەتی یەکێتی و پێیی وتوون دوو ئیدارەیتان دەوێت، فەرموو هەرکەسەو بۆ ئیدارەی خۆی، ئێمە ڕازی نین یان هەموو فڕۆکە خانەکان بەیەکەوە دەکرێتەوە یان نابێت هی شارێک بکەنەوە کە دیارە ، ناوچەی سلێمانی نزیک چی دەسەڵاتێکە،
بۆیە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکە خانەی سلێمانیش ڕاگیرا.

چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: شیعە دەیەوێت شەڕی ناوخۆی و دوو ئیدارەی درووست ببێت ،بۆیە عەبادی دەیەوێت تەنها سلێمانی سەر پشک بکات،
مالیکیش دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ بارزانی ڕێک بکاتەوە،
بۆیە دیارە لە هەردوولاوە گەمە بە دوو ئیدارەی و حیزبە گەورەکە دەکرێت و ئەنجامەکەشی ماڵ وێرانیە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان.

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: پارتی لۆژکیانە بیر ناکاتەوە تا ئێستا ناوچەگەرێتی و شەڕە پەڕۆی پێ خۆشترە لەوەی سەردانی بەغدادی پێ بکات.
پارتی دەبێت چارەنوسی ناوچەی ژێر دەستی خۆی ڕوون بکاتەوەو ڕوونکردنەوەیان بۆ بدات و واز لە قسەی باق و بریق بێنن.

 

پەیامنێر: A.MA

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button