کوردستان

پارتی و یه‌كێتی دۆخی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن

‎پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ كارا كردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئاسای كردنەوەی دۆخی ئێستای ئێستای شارەكە دانانی مێكانزێك دوو لیژنە پێكدەهێنن لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری2017 عەبادی بە پێشێل كردنی یاساو شكاندنی دەستوری عێراق كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی خستە ژێر دەسەڵاتی عەسكەری تا بە زەبری هێز ناوچەكانی داگیر كرد لە ماوەیەكی نزیكدا پارتی و یەكێتی لە هەوڵی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ شارەكە دەكەن لێپێچینەوە لە ڕاكان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی ئەو شارە دەست پێ دەكات

لەو بارەیەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لیستی برایەتی ئاشكرای كرد كە پارتی و یەكێتی دوو لیژنەی هاوبەش بۆ بارودۆخی شاری كەركوك پێكدەهێنن عەسكەری وتیشی ئێمە وەك لیستی برایەتی لە ڕاكان جبوری قبوڵ ناكەین كە ماوەیەكە بەبێ بونی بەبێ بونی ئەنجومەنی پارێزگا دۆخی شارەكەی تێك داوە و خەریكی تەعبیر كردنن جوتیارە كوردەكانی هەراسان كردوە هانی عەرەبی داوە بۆ دوبارە زەوتكردنی زەوی و زاری كورد ‎جێی ئاماژەیە بەغدا 120 ملیار دیناری وەك بودجەی شارەكە ڕەوانەی كەركوك كردوە بەڵام ڕاكان سعید ئەو پارەیەی تەنها بۆ ناوچە عەرەبیەكان تەرخان دەكات و بۆ ئاوەدان كردنەوەی ناوچە عەرەبیەكان كوردو توركمانی بێ بەش كردوە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button