جیهان

پارتێكی هۆڵه‌ندی پشتگیری له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات

شورت شیورتسما (Sjoerd w. Sjoerdsma) به‌ر پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وی پارتی دیمۆكراتی 66 (D66) كه‌

ئه‌م پارتیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوو كه‌ له‌ مانگی ئاداری 2017 پارتی سێیه‌م ده‌رچوه‌ به‌ 19 كورسی.

له‌ ناو تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا به‌ 12 tweet به‌ همه‌وو جۆرێك پشتگیری خۆی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمیكوردستان ده‌كات.

             

گویتویه‌تی:

“چه‌ن قسه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌كه‌م، چونكه‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نوستوه‌”.

“ده‌یه‌نگوت كه‌ ریفراندۆم خراپ ده‌بێت، نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان ده‌یانگوت دوابخرێت، ئه‌مه‌ریكه‌ نه‌یده‌ویست بكرێت”.

“ئێستاش توركیا هه‌ره‌شه‌ی سزای ئابوری ده‌كات، عێراقیش هه‌ره‌شه‌ی هێزی چه‌كداری ده‌كات، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز ئه‌بێت. ئایه‌ چیمان به‌ سه‌ر ده‌هات ئه‌گه‌ر كورد له‌ گه‌ڵمان نه‌بوایه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش؟”

“ئێمه‌ ئه‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌ماشای لێ بكه‌ین، كوردستان له‌ جیاتی ئێمه‌ شه‌ڕی دژی داعشی كرد كورد قوربانیدا، رێژه‌یه‌كی په‌نابه‌ری زۆر له‌ خۆی راگرت”.

“كوردستان كه‌ناری ئارامیه‌. هه‌ندێك ڕاو بۆچونی جیاواز هه‌بون سه‌بارات به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌یانگوت كه‌ كاریگاری خراپی ده‌بێت له‌ شه‌ری دژی داعش، بۆیه‌ ئه‌پرسم، ئایه‌ چی كاتێك باشه‌ كورد ریفراندۆم بكات؟ هه‌روه‌ها له‌ بیرتان نه‌چێت چه‌ن كورد چاوه‌ڕێی سۆزه‌كانی ساڵی 91 بوون كه‌ جێبه‌جێ نه‌كران”.

“كورد جینۆساید كرا، ئێستاش به‌غدا به‌ره‌و ئێرانی بوون ده‌روات . به‌ڵام مافی خۆچاره‌نوس داواكاریه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ لایه‌ن خه‌لكی كوردستان و پێده‌چێت قانونی بێت. خه‌ڵك زۆر به‌ژداری پهرۆسه‌كه‌ی كرد، یاریگاكانی كوردستان پر بون له‌ جه‌ماوه‌ر كه‌ داوای سه‌ه‌ربخه‌ۆییان كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ڵێ سه‌ركه‌وێت”.

“بارزانی په‌یامێكی رون و ئاشكرای هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مرۆ یان به‌یانی راناگه‌یه‌نرێت به‌ڵام كات و دیالۆگێكی باشی ده‌وێت. ئه‌وا پێویسته‌ پشتگیری لێ بكرێت بۆیه‌ من داوام له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بێرت كونده‌رس               (bert koenders) كردوه كه‌ له‌ دژی كوردستانی ئێراق نه‌وه‌ستن و وه‌كو چه‌ندین ده‌وڵێتی دیكه‌ له‌ دژی وه‌ستاون. ئایه‌ ئه‌بێت ئێمه‌ له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تی كوردستان بناسین؟ ئه‌و داواكاریه‌ له‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌ به‌ڵام كوردانی ئێراق، شایه‌نی پشتگیری ئێمه‌ن. كورد هه‌ر ڕێگایه‌ك هه‌ڵبژێرێت ، یان سه‌ربه‌خۆیی یان دیالۆگ له‌ گه‌ل به‌غدا. ئێمه‌ پێویسته‌ پشتگیری له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌وان بكه‌ین”

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button