سپۆرت

پاریس سانتجێرمان بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ هاتە سەرهێڵ

 

یانەی پاریس سانتجێرمان بۆ کڕینی یاریزانی هۆڵندی فڕانك دی یۆنگ بە پێشنیارێکی خەیاڵی هاتەسەرهێڵ

ماڵپەڕی ESPNــی ئیسپانی بڵاویکردەوە یانەی پاریس سانتجێرمانی فەرەنسی بۆ کڕینی فرانك دی یۆنگ
یاریزانی لاوی هۆڵندی و یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە.

پێشتر یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر ستی ئینگلیزی و بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ کڕینی یاریزانە هۆڵندیەکە هاتبوونە سەرهێڵ،بەڵام هیچ یەك لەم یانانە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆیان نەداوە بۆ کڕینی یاریزانەکە.

جێگای ئاماژەیە فرانك دی یۆنگی تەمەن 21 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەیاکس تاوەکو ساڵی 2021 بەردەوامە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری pishti-news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button