سپۆرت

پاریس سانتجێرمان دەیەوێت هێرشبەرێكی خولی ئینگلیزی بکڕێت

یانەی پاریس سانتجێرمان ئامادەیی نیشانداوە بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی خولی ئینگلیزی کە یانە گەورەکانی ئەوروپا ڕکابەری لەسەر بەدەستهینانی دەکەن.

ڕۆژنامەی (Mirror)ـی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە یانەی پاریس سانتجێرمانی فەڕەنسی ئامادەیی نیشانداوە بۆ کڕینی ئیدن هازاردی ٢٧ساڵ و یاریزانی بەلجیکی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

یانە فەڕەنسیەکە یەکێکە لەو یانانەی ڕکابەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات بۆ بەدەست هێنانی تواناکانی یاریزانە بەلجیکیەکە لە کردنەوەی مێرکاتۆی هاوینە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت بۆندی یاریزانەکە نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی نرخی یاریزانەکە بەرزبکاتەوە و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی بەدەست بینێت.

جێگای ئاماژەیە ئیدن هازارد پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو” یانەی ڕیال مەدرید باشترین یانەی جیهانە، نامەوێ درۆ بکەم، بەڵام چونم بۆ ڕیال مەدرید خەونی منداڵیمە و دەمەوێ بیبینم”.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری Pishti-news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button