کوردستان

پارێزگاری تازه‌ى سلێمانى سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ولێری كرد

 

به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كار بوونى وه‌ك پارێزگاری سلێمانى ، دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى هه‌ولێری كرد له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار پێشوازى لێ كرا.

له‌ دیدارێكدا وێڕاى پیرۆزبایی كردن له‌ دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كار بوونى وه‌كو پارێزگاری تازه‌ى سلێمانى ، باس له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى كوردستان و عێراق و گرنگترین ئاسته‌نگ و گرفته‌كانى به‌رده‌م حكومه‌ت و كێشه‌و ئارێشه‌كانى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیانى هه‌رێم كرا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ ڕاگوزه‌ره‌ و تێده‌په‌ڕێت و ده‌خوازرێت هه‌موو لا وه‌كو یه‌ك تیم به‌ گیانى نیشتیمانپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتى به‌ره‌نگاریى كێشه‌كان ببنه‌وه‌ ، بارودۆخى هه‌ریئَمى كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاسوده‌گى ببرێت و كارو خزمه‌ته‌كان به‌ره‌و پێشتر ببرێت .
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو پشتیوانییه‌كى خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ى سلێمانى ده‌ربڕی ، هه‌موو شێوازێكى ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگى ، به‌رده‌وام له‌داهاتوودا ده‌كرێت ، پارێزگاری هه‌ولێر گووتیشى : كوردستان ووڵاتى هه‌موومانه‌ پێكه‌وه‌ ئاوه‌دانى ده‌كه‌ینه‌وه‌ ..

پارێزگاری تازه‌ى سلێمانیش جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو پارێزگاره‌كانى كوردستان پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت ، پێویسته‌ ئه‌زموونى هه‌ر لایه‌ك ببێته‌ سود بۆ لایه‌كى تر ..

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button