
دوو كچی یۆنانی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و 17 ساڵ لە لایه‌ن پاكستانیه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌رخوارد ده‌دات و ده‌ستدرێژی سێكسیشیان له گه‌ڵ ده‌كات
پاكستانیه‌ك له سه‌نته‌ری ئه‌سینا كه بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات، دوو كچی یۆنانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ (17 ساڵی و 16 ساڵی) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات له ژوورێكی تایبه‌تدا و ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌رخوارد ده‌دات و رۆژانه‌یش ده‌ستدرێژی سێكسیشیان بەرامبەر ئەنجام دەدات.
هه‌ردوو كچه یۆنانیه‌كه كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بوون، ماوه‌یه‌ك لە شوقەی پاكستانیه‌كه لە ژوورێکدا دەستبەرسەر دەبن و ناتوانن هه‌ڵبێن و داوای هاوكاری بكه‌ن.
ڕۆژانە كاتێك پاكستانیه‌كه دهگاڕێتەوە ماڵه‌وه، هه‌ردوو كچه یۆنانیەکە ده‌رخواردی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات و دواتریش ده‌سدرێژی سێكسیان بەربەر ئەنجام دەدات..
ژووری ئه‌و دوو كچه یۆنانیه‌ی كه تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ربوون
شوقه‌ی پاكستانیه‌كه له ناوچه‌ی كێرامیكۆس له سه‌نته‌ری ئه‌سینا
چۆن پاكستانیه‌كه ده‌ستگیركرا؟
ڕۆژی 13/12/2020 هه‌ردوو كچه‌كان توانیان به شێوه‌یه‌ك خۆیان ڕزگار بكه‌ن و له ماڵی پاكستانیه‌كه كه له ناوچه‌ی كێرامیكۆسی ئه‌سینا بوو، هه‌ڵهاتن. پاكستانیه‌كه كه نیمچه ڕوت بوو، دوایان كه‌وت تاكو دووباره ده‌ستگیریان بكاته‌وه به‌ڵام له‌و كاته‌دا، پۆلیسی ئەو ناوچەیە نزیكیان بوو، په‌لاماری پاكستانیەکە دەدەن و ده‌ستگیری دەکەن.
یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به میدیاكانی یۆنانی ڕاگه‌یاند:
ڕۆژی 13/12/2020 من له ده‌وام بووم له گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێكی دیكه‌دا، له ناوچه‌ی كێرامیكۆس بووین. ده‌وامه‌كه‌م له كاتژمێڕ 22:00 شه‌و بوو تا 06:00 به‌یانی 14/12/2020. كاتژمێر 00:15 شه‌و كه ئیدی 14/12/2020 بوو، دوو كچی منداڵم بینی هه‌واریان ده‌كرد و به‌ره‌و شوێنێك ڕایان ده‌كرد، به‌په‌له نزیكیان بوومه‌وه و پاكستانیهكم بینی نیمچه ڕووت بوو به دوایانه‌وه بوو، په‌لامارم دا و ده‌ستگیرم كرد. دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو كچه یۆنانیه‌كه پێیان گوتین كه پاكستانیه‌كه له نهۆمی 5ی شوقه‌كه‌دا، ئه‌وانی به زۆره‌مله ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و ڕۆژانه ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌رخوارد ده‌دا و له گه‌ڵ یه‌كێك له كچه‌كاندا ده‌سدرێژی سێكسی ئه‌نجام ده‌دا. تووندووتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیكه‌ی به‌كار ده‌هێنه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرد، ئه‌گه‌ر قسە بکەن، ده‌یانكوژێت.
هه‌روه‌ها كچه‌كان به پۆلیسه‌كانیان ڕاگه‌یاند كه پاكستانیه‌كه له خانوه‌كه‌دا ماده‌ی هۆشبه‌ری حهشاردۆتهوه بۆ فڕۆشت و كاری بازرگانی له سه‌نته‌ری ئه‌سینا. دوای پشكنین له شوقه‌ی پاكستانیهكهدا 49 كیسه‌ی بچوكی جۆری حه‌شیشیان ده‌زی له گه‌ڵ 70 حه‌پی بێهۆشی Hypnostedon له گه‌ڵ هیرۆین.
سه‌رچاوه: Protothema.gr
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News