جیهان

پرسی په‌نابه‌ران بۆتە مەترسی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئەڵمانیا

دوای كۆتای هاتنی كۆببوونه‌وه‌ی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێكه‌وتنێك نێوان ئه‌ڵمانیا و 14 وولاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا ئه‌نجام درا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاتانه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ Pishti-News به‌ ڕاپۆرت ، باسی چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئەڵمانیاوه‌ به‌ره‌و وڵاته‌كانی دیكه‌ به‌ تایبه‌تی به‌ره‌و یۆنانمان كرد. 

ئانگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تكه‌ی هاوبه‌شیه‌ و پێش ده‌ست پێكردنی لوتكه‌ی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر په‌نابه‌ران، ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێك له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا ده‌ست له‌ ناو حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كشێینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ ئانگێلا مێركل له‌ كاتێكدا، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنێكی پێش وه‌ختی باش ده‌زانێت كه‌ یه‌كه‌م به‌ ده‌ست ناهێنێت و جارێكی دیكه‌ بوونی نامێنێت له‌ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا.

ئه‌مڕۆ حیزبی CSU ئه‌ڵمانی كه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ گه‌ڵ حیزبی CDU ئانگێلا مێركل، كۆبوونه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، ئایه‌ رازی ئه‌بێت به‌ رێكه‌وتنه‌كانی مێركل له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا یاخوت نا.

دوای 3 كاتژمێر له‌ كۆببونه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حیزبی CSU, هۆرست زیهۆفێڕ () رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 01-07-2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند كه‌ رازی نیه‌ به‌ ده‌ستكه‌وتنه‌كانی ئانگێلا مێركل چونكه‌ داواكانی له‌ ئانگێلا مێركل جێ به‌ جێ نه‌كراون له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران و نیگه‌رانه‌ به‌ دۆخی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی حیزبی CSU, له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رۆژی شه‌ممه‌ گوتی، كه‌ هه‌وول درا رازی ببم به‌ ده‌ستكه‌وتنه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی لوتکەی ئەوروپا بەڵام بریارمدا لە گەڵ ئەندامانی حیزبەکەم لە سەر ئەو مژارانە کۆبوونەویەک ئەنجام بدەم.

لە ھەمانکاتدا، زیخۆفێر گوتی، کە ئەم رێکەوتنە بۆ چارەسەر کردنی لەنابەران نیە، بەڵکو بۆ زیاد بوونی پەنابەرانە و ئەو چارەسەرەی کە ئێمە داومانە بە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەوەیە کە راستەوخۆ ئەو پەنابەرانە کە پەنجەمۆری وڵاتێکی دیکەی حەوروپایان ھەیە بنئردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە بێ چاوەڕوان کردن.

ھەڵبژاردنی ئەڵمانیا لە ئارادایە

ئەگەر حیزبی ھاوبەشی حکومەتی ئەڵمانیا بکشێتەوە، ئەوا راستەوخۆ ھەڵبژاردنی پێش وەخت دەست پێ دەکات و ئانگێلا مێرکلیش یەکەم بە دەست ناھێنێت و ئەگەری ھەیە ھەر حیزبێکێ دیکە بێنە سەر حکومەتی ئەڵمانیا، زۆر توندتر دەبن بەرامبەر پە پەنابەران.

لە رۆژانی داھاتوودا، دۆخی سیاسی ئەڵمانیا روون تر دەبێتەوە…

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button