په‌نابه‌ران

پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان خێراتر ده‌كرێت

پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ ده‌خرێته‌ بواری جێ به‌جێ كردن

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ په‌رله‌لامدا باسی پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێی كرد سه‌باره‌ت به‌ تووند كردنی زیاتری خاڵه‌ سنریه‌كان له‌ گه‌ڵ توركیا چ له‌ ده‌ریا چ له‌ وشكانیدا، هه‌روه‌ها باسی خێرا كردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری جێبه‌جێ كردنی كه‌مپی داخراو به‌ هموو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له‌ یۆنان.

ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی 8/5/2020 له‌ په‌رله‌مانی یۆنان پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ كراوه‌ته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌، یاسایی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.

به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و یاسانه‌ی بڕیار وایه‌ ده‌نگیان پێبدرێت و بخرێنه‌ بواری جێ به‌ جێ كردن، په‌یوه‌ستن به‌ خێرا كردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری و دیپۆرت كردنی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن و دروست كردنی كه‌مپی داخراو له‌ ته‌واوی یۆنان.

هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یاساییه‌ باس له‌ تووندكردنی زیاتری خاڵه‌ سنوریه‌كانی یۆنان ده‌كات له‌ ده‌ریاكان و وشكانیشدا تاك و له‌ وه‌رزی هاویندا كۆچبه‌ران به‌ كۆمه‌ڵ ڕوو له‌ دورگه‌كانی یۆنان نه‌كه‌ن .

وه‌زیری په‌نابه‌رنای یۆنان، نۆتیس میتاراكیس له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ په‌رله‌مان ئاشكرای كرد:

له‌ مانگی 4دا، ته‌نها 39 كۆچبه‌ر له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیادا ڕوویان له‌ دورگه‌كانی یۆنان كرد، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ له‌ %99 ڕێژه‌ی كۆچی نایاساییمان كه‌م كردۆته‌وه‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2019دا.

له‌م پرۆژه‌یاسایه‌ مه‌به‌ستمانه‌ كۆچی نایاسایی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌ خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری و دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران. به‌ پێی ئه‌و یاساییه‌ی مانگی 11ی 2019 توانیمان له‌ ماوه‌ی له‌ نێوان 24 ڕۆژدا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای 2020دا ڕوویان له‌ یۆنان كرد، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی 2019دا پێویستی به‌ 183 ڕۆژ بوو تاكو كه‌یسێك وه‌ڵام بدرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها، له‌ ساڵی 2019دا مانگانه‌ 4.000 بڕیار ده‌رده‌كران به‌ڵام به‌و یاسانه‌ی كه‌ جێ به‌ جێمان كرد، توانیه‌مانه‌ له‌ مانگی 3ی 2020دا 7.000 بریار ده‌ركه‌ین و له‌ مانگی 4ی توانیمان وه‌ڵامی 15.000 كه‌یس بده‌ینه‌وه‌.

میتاراكیس جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌، ده‌توانین خێراتر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی كه‌مپی نوێ دروست بكه‌ین.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتینیوز كه‌وتووه‌، بڕیار وایه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردندا، پێك دێت له‌ خاڵانه‌:

  1. دروست كردنی كه‌مپی داخراو له‌ دورگه‌كاندا: ئه‌و كه‌مپانه‌ی هه‌ن تا ئێستا و كراوه‌ن، داده‌خرێن و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی نوێی داخراو. شوێنی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ حاڵه‌تی تایبه‌تدان. كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به‌ سیسته‌مێكی ئه‌له‌كترۆنی هاتووچۆی ژوور و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
  2. به‌ڕێوبه‌ری تایبه‌ت داده‌نرێت بۆ كه‌مپه‌كان و له‌مه‌و دوا كه‌مپه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێكی حكومی یۆنان كۆنترۆڵ ده‌كرێت، نه‌وه‌ك له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه‌.
  3. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ داده‌نرێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌و خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن و بێ دایك و باوكن و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.
  4. له‌ ساڵی 2020دا پرۆگرامی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ هۆتێله‌كاندا ڕاده‌وه‌ستێت.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاری ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له‌ ته‌واوی یۆنان كاره‌كانی ڕاگرت بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌ڵام، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی (ڤیدیۆ كۆنفرانس) لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌ سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران ڕانه‌گیرا و به‌رده‌وام بوو، هه‌ر بۆیه‌ له‌ مانگی 4ی ئه‌مساڵدا وه‌ڵامی 15.853 كه‌یس درایه‌وه‌ له‌ كاتێكدا له‌ مانگی 3دا وه‌ڵامی 6.904 كه‌یس درایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌ مانگی 4دا له‌ %27.77 كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ڕه‌فزێكیان وه‌رگرتبوو و چاوه‌ڕێی دووباره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بوون، وه‌ڵام درانه‌وه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان كه‌ بۆ پشتی-نیوز نێردراوه‌:

20200507 YMA Montly Report (1)

ΔΤ_ΥΜΑ_Ομιλία_Επιτροπή_για_ΝΣ (06.05.20)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button