کوردستان

پرۆشەی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان…

كاتژمير 8:00ی سەر له بەيانی ئەمرۆ يەكشەمه هاوشێويەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم له شاری هەولێردا دەرگای

بنكەكانی دەنگدان بەرووی هاوڵاتياندا كرايەوه، بەمەبەستی   بەڕێوه چونی هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كه ( 3مليۆن و 48 هەزار و 461 )كەس مافی دەنگدانيان له دەنگدانيی گشتيدا هەيه و دابەشكراون به سەر 1260 بنكەی دەنگداندا و له 5 هەزار و 933 وێستگەدا دەنگ دەدەن.

به مەبەستی دەنگدان و دياريكردنی نوێنەريان بۆ پەرلەمانی كوردستان ، ئەمرۆ هاوڵاتيان روودەكەنه بنكه كانی دەنگدان و بەشداری له پرۆسەی دەنگدان دەکەن.

هاوڵاتیەک به ناوی (پشتيوان) كه ئەمرۆ بەشداری له دەنگدانی كرد بۆ مەڵپەڕی فەرمی (پشتی-نيوز)دوا و وتی: ”باوەڕم بەو كانديده هەيه كه خۆم دەنگم پێداوه و ئومێد دەكەم كه داكۆكی له مافەكانم بكات له پەرلەمانی كوردستان”

هەروەها گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ کە ناوی (ئەحمد)ە بۆ يەكەمجار بەشداری له  پرۆسەی دەنگدان دەكات بەم جۆره باسی ھەستی خۆی كرد: ” دڵخۆشم كه بۆ يەكەمجاره بەژداری له دەنگدان دەكەم و هەستێكی خۆشم هەيه كه توانيومه دەنگبدەم بەو كانديدەی كه خۆم متمانەم پێيەتی”

هەروەها هاولاتيان له كاتی دەنگدانياندا داوايان له لايەن و كانديدەكان كرد دوای دەرچونيان بە پەرلەمان ئەو به لێنانەيان بيرنەچێته وەكه داويانه بەخەڵک و كار بكەن بۆ باشتركردنی گوزەرانيان.

بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، 29 لیست و قەوارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن و 773 كاندید پيشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 111 كورسی كە (100 كورسی گشتییە و 11 كورسیش بۆ پێكهاتەكانی مەسیحی، توركمان و ئەرمەنە).

محمد كاك ئەحمد

پەیامنێری Pishti-News لە ھەوڵێر

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button