
له‌مه‌ودوا به‌زۆره‌مله پێویسته هه‌موو منداڵانی په‌نابه‌ران بخوێنێت له قوتابخانه‌یه‌كی یۆنانیدا
وه‌ك له ڕابردوودا له ڕاپۆرته‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز دا، هه‌موو په‌نابه‌رانمان ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌م حكومه‌ته نوێیه به نیازه پرۆسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران خێراتر بكات و دیپۆرت كردن ده‌ست پێبكات و تووند تر بێت به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، هه‌موو زانیاریه‌كانمان 100% ڕاست ده‌رچوو.
له په‌رله‌مانی یۆنان‌دا، پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ ڕاگه‌یه‌ندرا كه پرۆسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان زۆر خێراتر ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه تاكو هه‌موو په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی یۆنان به زوترین كات وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان بدرێنه‌وه و چی دیكه له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بن.
به پێی ئه‌م پرۆژه‌یاساییه له‌مه‌و دوا، هه‌موو كه‌یسه‌كان به گشتی خێراتر وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ندی یاساكان نه‌بێت و ڕازی نه‌بێت به گواستنه‌وه‌ی له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه (له كه‌مپێك بۆ كه‌مپێكی دیكه)، ئه‌و كات له ماوه‌ی 3 ڕۆژ دا، وه‌ڵامی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه و ڕافزی پێده‌ده‌ن و دیپۆرت توركیای ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر كه‌سێك ڕه‌فزێك وه‌ر بگرێت، ڕه‌وانه‌و دادگا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر دادگایش هه‌مان بڕیاری حكومه‌تی هه‌بێت، په‌نابه‌ره‌كه دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها، له كاتی گه‌یشتنی هه رپه‌نابه‌رێك بۆ دورگه‌كان یاخود له ڕێی وشكانیه‌وه، دوای داوا كردنی بۆ مافی په‌نابه‌ری، كه‌مپێكی بۆ دیاری بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی و ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بێت و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، ئه‌وكات حكومه‌تی یۆنان ده‌ڵێت كه ئه‌و په‌نابه‌ره پێویستی به پاراستن و هاوكاری نیه، به‌په‌له كه‌یسی ڕه‌فز ده‌كرێت و دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها، هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌مه‌و دوا كاری نایاسایی بكات و پابه‌ندی یاساكان نه‌بێت بۆی دیاری ده‌كرێت، كاریگه‌ری خراپی بۆ ده‌بێت بۆ كه‌یسه‌كه‌ی.
به پێی هه‌مان پڕۆژه‌یاسا، هه‌ر په‌نابه‌رێك پابه‌ندی یاساكانی كه‌مپه‌كانیش نه‌بێت و ئاژاوه‌گێڕی بكات، داوای مافی په‌نابه‌ریه‌كه‌ی ڕاده‌وه‌ستێت و له كه‌مپ و خان و یاخود هۆتێله‌كان ده‌رده‌كرێت و دوور ده‌خرێته‌وه.
ئامانجی حكومه‌تی یۆنان و ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نوێیه:
به‌م پرۆژه‌یاسایه، حكومه‌تی یۆنان ده‌یه‌وێت پلانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری بگۆڕێت و پرۆسه‌كه خێراتر بكات و ئه‌وه‌ش نیشان بدات كه له‌م وڵاته یاسا هه‌ن و پێویسته هه‌مووان پابه‌ندی یاساكان بن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بپارێزرێن.
كلیكی ئێره بكه بۆ پرۆژه‌یاساكه به زمانی یۆنانی:
پڕۆژه‌یاسای نوێی حكومه‌تی یۆنان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌رێوبه‌ری Pishti-News