
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له باكوری وڵاتی یۆنان، 8 په‌نابه‌ری كورد له ناو ئۆتۆمبیلێكدا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون، له ئاكامدا دووانیان گیانی له ده‌ستدا و 6 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز توانیمان ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه به‌ده‌ست بێنین كه له‌ڕووداوه‌كه بریندار بوون و له ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره و نه‌خۆشخانه‌كانی باكوری یۆناندان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا پۆلیسی یۆنان له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه ناوی كه‌سیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز توانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوی هه‌موو برینداره‌كان ئاشكرا بكات.
-
نه‌هرۆ محمد
-
ڕامین شه‌ریفی
-
محمد حه‌سه‌ن یان هاشم حەسەن
-
ئه‌حمه‌د لوقمان
-
عه‌لی شوان
-
هه‌ردی غه‌فور
هەر کەسێک دڵنیایە کە خزمێکیان لە ناو ئەو ئۆتۆمبیلە بووە و ناوی لە لیستەکەدا نیە، واتە ئەو دوو کەس کە ناسنامەیان دیار نین، ئەوان گیانیان لەدەست داوە.
به پێی به‌دواداچوونی تایبه‌تی تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، له كاتژمێڕ 07:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌م زانیاریانه‌مان پێگه‌یشتوون و به‌ڵام ئه‌و دوو په‌نابه‌ره كورده‌ی كه گیانیان له ده‌ستداوه، هیچ ئه‌وراقێكیان پێنه‌بووه، بۆیه تا ئێستا پۆلیسی یۆنان نه‌یتوانیوه ناسنامه‌كانیان ئاشكر ابكات.
له‌و كاته‌ی كه ڕووداوه‌كه ڕوویداوه، باڵیۆزخانه‌ی عێرار له یۆنان به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخولی ڕووداوه‌كه‌ی نه‌كردووه و په‌یوه‌ندی به هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومی یاخود ئه‌منی نه‌كردووه بۆ هاوكاری كردنی په‌نابه‌ره‌كان و پرۆسه‌كه.
له هه‌مان كاتدا تا ئێستا هیچ له‌و رێكخراوه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه گوایه كار بۆ په‌نابه‌ران و كوردانی تاراگه‌نشین ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیان به پشتی-نیوز نه‌كردووه هه‌روه‌ها به هیچ شه‌وه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیان به هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومی یۆنان نه‌كردووه.
ته‌نها تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز كار له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات و سات به سات زانیاری ڕاست و دروست له سه‌ر ڕووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News