په‌نابه‌ران

پشتی-نیوز هۆكاری هێرشی قه‌ره‌جه‌كانی یۆنان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان ئاشكرا ده‌كات

قه‌ره‌جه‌كانی یۆنان به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان

شه‌وی ڕابردوو له‌ په‌یجی فه‌رمی پشتی-نیوز، به‌ ڤیدیۆ و زانیاری دۆخی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كانمان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ له‌ كه‌مپی ئه‌ڵێكساندریا له‌ باكوری یۆنان كه‌ ژماره‌یه‌ك قه‌ره‌جی ڕۆمانی چه‌ن فیشه‌كێكیان ئاراسته‌ی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان كرد.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دۆخه‌كه‌ ئارام بۆیه‌وه‌ و له‌ ئێستادا، شاره‌وانی و پۆلیس و دانیشتووه‌ یۆنانیه‌كانی نزیك كه‌مپی ئه‌لێكساندریا، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردوو ده‌كه‌ن.

ڕووداوه‌كه‌ چۆن ڕوویدا:

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، شه‌وی ڕابردوو 150 قه‌ره‌جی ڕۆمانی به‌ چه‌ك و ئاسنه‌وه‌ روویان كرده‌ كه‌مپی ئه‌ڵێكساندریا بۆ په‌له‌ماری په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌. چه‌ند جارێك قه‌ره‌جه‌كان به‌ چه‌كی تاپڕ فیشه‌كیان ئاراسته‌ی ئاسمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌ به‌ په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن.

هۆكاری هێرشه‌كه‌:

وه‌ك له‌ میدیاكانی ساڵۆنیك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری كه‌مپی ئه‌لێكساندریا، به‌ردیان ئاراسته‌ی 2 ماتۆرسكیل سواری قه‌ره‌ج كرد كه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ به‌رده‌م كه‌مپه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین.

دوای چه‌ند كاتژمێرێك، 15o قه‌ره‌جی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ چه‌كی تاپڕ و ئاسن ڕوویان كرده‌ سه‌ر كه‌مپه‌كه‌ بۆ شه‌ڕ و ئاژاوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، قه‌ره‌جه‌كان په‌نابه‌ره‌كانیان تۆمه‌تبار كرد كه‌ كاری ناشیاو ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، ویستیان خۆیان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و داواشیان له‌ پۆلیس و شاره‌وانی كرد، ئه‌و كه‌مپه‌ چی دیكه‌ له‌و شوێنه‌ نه‌مێنێت و په‌نابه‌ره‌كان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ كه‌ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی كه‌مپی ئه‌لێكساندریا كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ شه‌ممه‌ی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌مان كه‌مپ، ڕوویان كرده‌ مه‌یخانه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ده‌ستدرێژیان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ئافه‌تی یۆنانی كرد و پاشان ده‌ركرانه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام دواتر به‌ هێزه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌یخانه‌كه‌ و زیانیان پێ گه‌یاند و دووباره‌ به‌ هێزی پۆلیسه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكرا و هه‌ڵهاتن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

به‌ڤیدیۆ: ڕووداوه‌كه‌ی شه‌و ڕابردوو

https://www.facebook.com/PishtiNews/videos/401650144062113/

 

 

 

ڤیدیۆ قه‌ره‌جه‌كانی باكوری یۆنان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button