
ئافره‌ته‌كه نه‌خۆشی له گه‌ڵدا بووه
پزیشكی داوه‌ری سه‌ر سنوری یۆنان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ پشثی-نیوز، هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته كورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له ڕۆژی 14/6 له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا گیانی له‌ده‌ستدا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تێستی ته‌رمی مێهری نه‌بیزاده ده‌رچوو و پزیشكی دادوه‌ریش له لێدوانێكی تایبه‌تدا باسی چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه كرد.
پزیشكی دادوه‌ر بۆ پشتی-نیوز:
ئه‌و ئافره‌ته نه‌خۆشیه‌كی له گه‌ڵدابوو، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه زۆر ماندوو بووه له ڕێگاكه‌دا. تووشی تونی و برسێتی بووه و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ گیان له‌ده‌ستدانی. زۆر ماندوو بووه و خواردنی نه‌خواردووه و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ڕاوه‌ستانی دڵی.
به پێی زانیاریه‌كان، نزیكه‌ی 2 خێزانی دیكه‌ی كوردیش له گه‌ڵیاندا بوون و گوتویانه، ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی مێهری نه‌بیزاده گیان له‌ده‌ستبدات، ئێمه ئاومان پێده‌دا و خواردنیشمان پێده‌دا به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌خوارد. ته‌نانه‌ت خورماشمان پێده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێ ببخه‌شێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ڕه‌تی ده‌كرده‌وه.
له ئێستادا، ته‌رمی مێهری نه‌بیزاده له نه‌خۆشخانه‌ی ئالێكساندروپۆلیه له باكوری یۆنان، بڕیار وایه كه‌سوكاری به‌م نزیكانه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بن بۆ ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News