په‌نابه‌ران

په‌به‌له‌: كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی سامۆسی یۆنان گڕی گرت

 

كه‌مپێك به‌ر له‌ ئێستا كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی سامۆسی یۆنان گڕی گرت و به‌په‌له‌ هێزی ئاگر كوژێنه‌وه‌ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌موو په‌نابه‌ره‌كانیان له‌ كه‌مپه‌كه‌ چۆڵ كرد تاكو ژیانیان بپارێزن.

به‌ پێی میدیاكانی ئه‌و دورگه‌یه‌، په‌نابه‌ره‌كان به‌ شه‌وه‌یه‌كی كاتی ڕه‌وانه‌ی یاریگایه‌ك كراون تاكو ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، له‌وێ ئاماده‌یه‌ و چاودێری ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ یه‌كه‌م جار، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی نوێی جۆری داخراو له‌و دورگه‌یه‌ كرده‌وه‌ و كه‌ شوێنی 3.500 په‌نابه‌ر ده‌گرێت و بڕیار وابوو هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و كه‌مپه‌ی ئێستادان سبه‌ینێ رۆژی دووشه‌مه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌ بكرێن.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست خۆیان ئاگریان گرتۆته‌ ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێستا تێیدان تاكو نه‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناو كه‌مپی داخراو. پۆلسی و هێزی ئاگر كوژێنه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button