
ئه‌ڵمانیا پێویسته بۆ هاوكاری كردن له یۆنان، پێویسته په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگرێت.
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانی له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له به‌رلین ده‌كات، هاوكاری یۆنان بكات به وه‌ر گرتنی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته تاكو ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌م بكرێته‌وه.
دیتمار كێستێر، په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باسی دۆخی په‌نابه‌رانی كرد كه له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان ده‌ژین و جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه ژیانیان ناله‌باره و پێویته ئه‌ڵمانیا هاوكاری یۆنان بكات به وه‌ر گرتنی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه.
له ئێستادا زیاتر له 30.000 په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان‌دا ده‌ژین، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و كه‌مپانه، توانای ڕاگرتنی 7.000 په‌نابه‌ریان هه‌یه و بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌یان ناله‌باره و له هه‌ندێك له‌و كه‌مپانه 100 په‌نابه‌ر 1 توالێت به‌كاردێنن.
له چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا، به‌رپرسی مافی مرۆڤ له یه‌كێتی ئه‌وروپا، دونگیا میگیاتۆڤیچ، سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنانی كرد و ڕایگه‌یاند كه ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له مه‌ترسیدایه و پێویسته كارێكی به‌په‌له بكرێت و له‌م دۆخه رزگار بكرێن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕادیۆی ئه‌ڵمانی DLF, په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه، دتمار كێستێر، ڕایگه‌یاند كه دۆخی ژیانی په‌نابه‌رانی یۆنان به گشتی ناله‌باره و كۆمیسیۆن و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپای تۆمه‌تبار كرد كه ئه‌وان به‌رپرسن له‌و دۆخه‌دا. هه‌روه‌ها كێستێڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا هیچ هه‌ڵوێستێكی جدی ئه‌وروپا نیه تاكو دۆخی په‌نابه‌ران له دورگه‌كانی یۆنان بگۆڕدرێت.

”یه‌كێك له هاوكاریه‌كان یه‌كگرتنی خێزانه‌كانه”
دیتمار كێستێر كه سۆسیالدیمۆكراته له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاشكرای كرد كه حكومه‌تی یۆنان به ته‌نها ناتوانێت كۆنترۆڵی دۆخی دورگه‌كان بكات له هه‌مان كاتیش‌دا وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چاویان داخستووه و به كرده‌وه هاوكاری یۆنان ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێكانیزمێكی جدی بۆ دابە‌شكردنی پە‌نابە‌ران لە یۆنانە‌وە بۆ وڵاتانی ئە‌ندامی یە‌كێتی جێبە‌جێ بكرێت.
پە‌رلە‌مانتارە ئە‌ڵمانیە‌كە پێی وایە كە بە‌رلین دابوایە بە‌شێك لە پە‌نابە‌رە‌كانی یۆنان كە لە ئێستادا لە كە‌مپە‌كانی دورگە‌كان گیریان خواردووە وە‌ریانبگرێت وە‌ك ھاوكاریە‌ك.
ھە‌روە‌ھا دە‌شڵێت:
بە‌دڵنیاییە‌وە ئە‌ڵمانیە پێویستە ھاوكاری زیاتری یۆنان بكات. دە‌توانێت سە‌رە‌تا ئە‌و پە‌نابە‌رانە وە‌ربگرێت كە كە‌سوكاریان لە‌ئە‌ڵمانیایە، كە تا ئێستا ئە‌و پرۆسانە كاتێكی زۆریان پێدە‌چێت، ئە‌م كارە دە‌توانێت دۆخە‌كە ھوێر بكات و ژیانی پە‌نابە‌رانیش لە یۆنان باشتر بكات .
سە‌رچاوە: ئاژانسی ئە‌ڵمانی DW
Hallo Khalil
پە‌یامنێری Pishti-News لە ئە‌ڵمانیا