په‌نابه‌رانجیهان

په‌نابه‌رانی دورگه‌كانی یۆنان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری ئه‌سینا ده‌كرێن

زیاتر له‌ 400 په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان سبه‌ینێ رۆژی 03/11/2018 ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری ئه‌سینا ده‌كرێن.

به‌ پێی بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه‌، زیاتر له‌ 400 په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌ی سامۆس و لێسڤۆس و كیۆس، ره‌وانه‌ی شار و ناوچه‌ و هۆتێل ده‌كرێن به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا ئه‌و خێزانانه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن كه‌ منداڵیان له‌ گه‌ڵه‌ و ئه‌مه‌ش هاوڵێكه‌ بۆ كه‌مردكنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌.

سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عێراقین (كورده‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌)، ئه‌ڤغانین، سورین و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ وڵاته‌كانی باشوری ئه‌فریقان، ره‌وانه‌ی ئه‌له‌فسینا ده‌كرێن كه‌ ناوچه‌یه‌كه‌ نزیك له‌ ئه‌سینا هه‌روه‌ها ره‌وانه‌ی ته‌رمۆپیلێس و ناوچه‌ی ریچۆنا و دوو هۆتێل له‌ ماراسۆنا و ئاگیی تێۆدۆری ده‌كرێن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ری فه‌رمی Pishti-News كه‌وتون، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ نیازه‌ تا كۆتای ساڵی 2018 نزیكه‌ی 10.000 په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان ره‌وانه‌ی ناو شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بكرێن.

ته‌نیا له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا 3.500 په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان كه‌م كراونه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News له‌ مانگی 7ه‌وه‌ باسی كه‌م كردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان مان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و ئه‌و كاته‌ش باسمان كرد كه‌ بریار وایه‌ تا كۆتای ساڵی 2018 نزیكه‌ی 10.000 په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپانه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان بكرێن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button