
نزیكه‌ی 300 په‌نابه‌ری كه‌مپی مالاكاسا، هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ریان ڕاگرت به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بێبه‌رامبه‌ر هێڵه‌كه بۆ هاتووچۆ خۆیان به‌كار بێنن.
وه‌ك تیمی ڕۆژناموه‌انی پشتی-نیوز له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌مان ڕووداومان بۆ گواستنه‌وه كه نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری ئێرانی و ئه‌ڤغانی و كوردانی ڕۆژهه‌ڵات هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری ئه‌سینایان ڕاگرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هێڵه‌كه داوای پاره‌ی بلیتیان له په‌نابه‌ره‌كان ده‌كرد و په‌نابه‌ره‌كانیش ڕازی نه‌بوون، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش كۆمپانیاكا، ڕێگه‌ی نه‌دا هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ریه‌كه به‌كار بێنن.
به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری ئه‌سینا له لێدوانێكدا بۆ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
له ڕابردوودا، وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌سینا و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌سینا، داوای بلیتمان له كه‌سیان نه‌ده‌كرد به‌ڵام ناتوانم تا هه‌تایه بێبه‌رمبار ئه‌م كاره به‌رده‌وام بێت، چونكه هێڵه‌كه حكومی نیه به‌ڵكو سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلیه. په‌نابه‌ران ده‌توانن له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانه‌وه یاخود UNHCR هاوكاریان بۆ بكرێت و كارتی تایبه‌تیان بۆ دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌رمابه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری به‌كار بێنن.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك ناڕه‌زاتیه‌ك، 300 په‌نابه‌ری كه‌مپی مالاكاسا, بۆ چه‌ند كاتژمێرێك هێڵه‌كه‌یان ڕاگرت و ڕازی نه‌بوون پاره‌ی بلیت بده‌ن و داوایان ده‌كرد به به‌رده‌وامی بێبه‌رامبه‌ر هێڵێكه به‌كار بێنن. پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوه‌یان پێكرد و داوایان لێ‌كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن تاكو هاوكاریان بكه‌ن.