په‌نابه‌رانجیهان

په‌نابه‌رانی كه‌مپێكی ساڵۆنیك هێرشیان كرده‌ سه‌ر شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر

به‌ هۆی نه‌بوونی ئامێری گه‌رم كردنه‌وه‌، په‌نابه‌رانی كه‌مپی دیاڤاتا له‌ یۆنان،

خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ ئێوارە‌كه‌ی، ژمارە‌یك پە‌نابە‌ری كە‌مپی دیاڤاتا لە‌ شاری ساڵۆنیك خۆپیشاندێكیان ئە‌نجام دا و تایه‌ی ئۆتۆمبلیان سوتاند و ئۆتۆبانی ساڵۆنیكیان بۆ چە‌ند كاتژمێرێك داخست بە‌ ھۆی نە‌بوونی ئامێری خۆ گە‌رم كردنە‌وە‌.

نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ری كه‌مپی دیاڤاتا، له‌ شاری ساڵۆنیك، ئۆتۆبانی ئه‌و شاره‌یان بۆ چه‌ن كاتژمێرێك داخست و ڕه‌گه‌یان نه‌دا به‌ شۆفێره‌كان ده‌رباز بن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانیاندا ئامێری گه‌رم كردنه‌وه‌ نیه‌ یاخوت كار ناكات، چونكه‌ هه‌ندێكیان له‌ نێو خێمه‌دا ده‌ژین و خێزان منداڵه‌كانیان له‌ دۆخێكی زۆر ناخۆشدا ده‌ژین .

به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه‌ به‌ پشتی-نیوزیان راگه‌یاند، كه‌ پێیان گوترا، تا ماوه‌یه‌كی كاتی شوێنه‌ گشتیانكان به‌ كار بێنن بۆ گه‌رم كردنی خۆیان به‌ڵام په‌نابه‌ره‌كان به‌ گوێیان نه‌كردن و خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌رده‌وام كرد.

یه‌كێك له‌ شۆفێره‌كان ویستی به‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگرێكه‌وه‌ ده‌رباز ببێت و له‌و كاته‌دا په‌نابه‌ره‌كان په‌لاماری ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دا و یه‌كێكیان جه‌می بارهێلگره‌كه‌ی به‌ به‌رد شكاند.

شۆفێره‌ یۆنانیه‌كه‌ دابه‌زی له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و په‌نابه‌ره‌كانیش هێرشیان كرده‌ سه‌ری و شۆفێره‌كیان بریندار كرد.
پۆلیس به‌ خێرایی گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و كۆتای به‌ خۆپیشاندان و شه‌ڕه‌كه‌یان هێنا و 4 په‌نابه‌ریش ده‌ستگیر كران.
به‌ڤیدیۆ
وێنه‌كان:
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button