په‌نابه‌ران

په‌نابه‌رانی یۆنان له‌مه‌ودوا AMKA وه‌ر ناگرن

وه‌زیری كاروباری یۆنان، ئه‌و یاسایه‌یی كه‌ حكومه‌تی ڕابردوو، ئاسانكاری ده‌كرد بۆ په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنی AMKA، ڕه‌تی كرده‌وه‌ 

وه‌زیری كاروباری نوێی یۆنان بڕیاری دا كه‌ له‌مه‌و دوا په‌نابه‌ران مافی وه‌رگرتنی AMKAیان نه‌بێت تاكو یاسایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات.

حكومه‌تی ڕابردوو، كه‌ پارتی سیریزا (SYRIZA) حكومڕانی ده‌كرد، پێدان و ده‌ركردنی ڕه‌قه‌می AMKAی بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران ئاسان كردبوو كه‌ له‌ ماوه‌ی چێند خوله‌كێك دا، په‌نابه‌ران له‌ KEP ده‌یانتوانی ئامكا (AMKA) ده‌ر بكه‌ن. له‌ ئێستادا، ئه‌و یاسایه‌ نه‌ما, چونكه‌ به‌ پێی وه‌زیری نوێی كاروباری یۆنان، یاسای ڕابردوو چه‌ند بۆشاییه‌كی هه‌بوو و پێویته‌ دووباره‌ چاك بكرێته‌وه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، شێوازی ده‌ر كردنی ئامكا ده‌گۆڕدرێت و وه‌زاره‌تی كاروباری یۆنان، بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا ئامكه‌یان ده‌ر نه‌كردووه‌، پێویسته‌ چاوه‌ڕێی یاسای نوێ بن كه‌ بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ ڕابگه‌یندرێت.

ئامكا ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان ده‌رده‌كرێت و  هه‌موو هاوڵاتیان و په‌نابه‌ران ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی كار بكه‌ن و ته‌ندروستیان بێبه‌رامبه‌ر بێت

 

 

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری نوێی یۆنان

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button