
په‌نابه‌رێكی ئه‌ڤغانی له مانگی 3ی 2018دا، كچێكی هاوڕێی خۆی ده‌كوژێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕازی نه‌بوو ببێته ئیسلام
ئه‌حمد س. په‌نابه‌رێكی ئه‌ڤغانی كه له ساڵی 2015 رووی كرده ئه‌ڵمانیا و خۆی به ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ ناساند، بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی خێراتر وه‌ربگرێت، له مانگی 3ی 2018, كچێكی هاوڕێی خۆی كوشت به 14 چه‌قۆ، به هۆی ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بوو ئاینی خۆی بگۆڕێت و ببێته ئیسلام.
رووداوه‌كه پار ساڵ روویدا به‌ڵام رۆژی 06/02/2019 دادگا كرا. دوای به دواداچوونێكی تایبه‌ت، ده‌ركه‌وت كه ئه‌حمه‌د س. كاتی هاتنی بۆ ئه‌ڵمانیا كه خۆی به 17 ساڵ ناساند، ته‌مه‌نی گه‌وره تر بوو، دوای لێكۆڵیه‌نوه‌ی پزیشكی ده‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 29 ساڵیش.
به پێی یاسای دادگای ئه‌ڵمانیا، ئه‌حمه‌د س. وه‌ك تاوانبار تاهاتایه سزا درا چونكه به به‌ڵگه ده‌ركه‌وت به 14 چه‌قۆ كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به هۆی ئه‌وه‌ی كچه ئه‌ڵمانیه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه Mireille، ڕازی نه‌بوو ببێته موسوڵمان و كۆتای به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌ردووكیان دا.
به پێی دادوه‌ری ئێڵمانیا، په‌نابه‌ره ئه‌ڤغانیه‌كه، به‌غیلی به كچه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كرد كه خۆشه‌ویستێكی دیكه‌ی بۆ خۆی په‌یدا كردبوو و ئه‌ڤغانیه‌كه‌یش نه‌یده‌توانی هیچ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر ژیانی ئه‌و كچه هه‌بێت.
ئه‌حمد س. تۆمه‌تی كوشتنی كچه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و وتی كه‌سێكی دیكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه تازه بۆته 18 ساڵ.
دادوه‌ر، داوای له پزیشكی تایبه‌ت كرد، لێكۆڵیه‌نوه له سه‌ر ته‌مه‌نی په‌نابه‌ره ئه‌ڤغانیه‌كه بكرێت.
دكتۆر Sabine Gumpert، دوای پشكنینی پزیشكی، ده‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی21 ساڵه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌مه‌نی نزیكیش بێت له 29 ساڵ.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News