
په‌نابه‌رێكی سوری له ئه‌ڵمانیا به شمشێر كه‌سێكی كوشت
په‌نابه‌رێكی سوری له شاری شتوتگاردی ئه‌ڵمانیا كه‌سێكی به شمشێر كوشت
په‌نابه‌رێكی سوری له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ركیه‌كانی شاری شتوتگاردی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی توشی ده‌مه‌قاڵی بوون، په‌نابه‌ره سوریه‌كه به شمشێرێك به شێوه‌یه‌كی ذرندانه هاوڵاتیه‌كی كهزاكی ده‌كوژێت.
پۆلیسی شاری شتوتگارد دوای چه‌ند كاتژمێرێكی ڕووداوه‌كه، توانی په‌نابه‌ره سوریه‌كه ده‌ستگیر بكات.
دوای لێكۆڵینه‌وه و كۆكردهنهوهی زانیاری له سه‌ر په‌نابه‌ره سوریه‌كه كه ته‌مه‌نی 28 سه‌ڵه، ده‌ركه‌وت كه له ساڵی 2015 له كاتی لێشاوه‌كه، ڕووی كردۆته وڵاتی ئه‌ڵمانیا و پێشوتریش به چه‌ند تۆمه‌تێك له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستگیر كرابوو.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه‌سه كوژراوه‌كه، هاوڵاتی كهزاكستان بوو و پێشوتر له یه‌ك ماڵدا له گه‌ڵ په‌نابه‌ره سوریهكهدا ده‌ژیا.
شایه‌تحاڵان كه نزیكی ڕووداوه‌كه بوون، ده‌ڵێن: بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك توشی ده‌مه‌قاڵی بوون و هاواریان ده‌كرد، له ناكاو، په‌نابه‌ره سوریه‌كه به شمشێرێك په‌لاماری په‌نابه‌ره كهزاكستانیهكهی دا و به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت، ” بۆ وات كرد؟ ”
په‌نابه‌ره سوریه‌كه، دانی به تاوانه‌كه‌ی داوه به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئه‌و كاره دڕنهیهی بۆ پۆلیس ئاشكرا نه‌كردووه.
ساته وه‌ختی كوشتنی هاوڵاتیه كهزاكستانیهكه له لایه‌ن په‌نابه‌ره سوریهكهوه: