
به‌هۆی ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران، سۆماڵیه‌ك له یۆنان به 146 ساڵ زیندانی حكومدرا
په‌نابه‌رێكی سۆماڵی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به ناوی محمه‌د خ. ڕۆژی پێنچ شه‌ممه له لایه‌ن دادگای دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنانه‌وه به 146 ساڵ زیندانی حكومدرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 2/12/2020 محمه‌د له گه‌ڵ 33 نه‌فه‌ری دیكه به چووپێك له توركیاوه به‌ڕێو كه‌وتن به‌ره‌و یه‌كێك له دورگه‌كانی یۆنان له ناو ده‌ریای ئیجه‌دا چووپه‌كه‌یان ئاوی تێكه‌وت و له ئه‌گه‌ری ژێر ئاو كه‌وتندا بوون.
ئه‌وكات محمه‌د هه‌وڵێكی زۆری‌دا، هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان ڕزگار بكات و بیانگه‌یه‌نێته وشكانی. سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵه‌كانی محمه‌د، چووپه‌كه ژێر ئاو كه‌وت نزیك وشكانی دورگه‌ی لێسڤۆس.
له ڕووداوه‌كه دوو ئافره‌ت گیانیان له ده‌ستدا و ئه‌وانی دیكه‌یش ڕزگار كران.
دوای لێكۆڵىنه‌وه‌كان، پۆلیسی یۆنان محمدی وه‌ك قاچاخچی و ڕێبه‌ڕ تۆمه‌تبار كرد، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌نابه‌ره‌كان گوتیان كه ته‌نها هه‌وڵی ڕزگار كردنی ئێمه‌ی داوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دادوه‌ری لێسڤۆس، بڕیاریدا و په‌نابه‌ره محه‌مدی به 146 ساڵ زیندانی حكومدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاری قاچاخچێتی كردووه و هیانی په‌نابه‌رانیانی خستۆره مه‌ترسیه‌وه و به‌هۆی ئه‌و دوو په‌نابه‌ریش خنكاون.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News