
په‌نابه‌رێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه خاوه‌ن ئۆزڤایزی یۆنانه و هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌وراقێكی فه‌رمی، له لایه‌ن كۆماندۆی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌ستگیر ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن، پاشان به نایاسایی دیپۆرتی توكیایشی ده‌كه‌نه‌وه.
ساجید غافه‌ری ، كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه. له مانگی 12ی 2019ه‌وه ڕووی له وڵاتی یۆنان كرد و له‌و كاته‌وه داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه و له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان نشته‌جێ بووه.
ساجید غه‌فاری له په‌یه‌وندیه‌كی ته‌لیفۆنه‌وه، له ئیستانبوڵی توركیا ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بۆ ده‌زگای پشتی-نیوز ڕاگه‌یاند.
غافه‌ری له 31/12/2019 ڕووی كرده یۆنان له سنوری وشكانیه‌وه و ئه‌وكات پۆلیسی سه‌ر سنوره‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ناوی به فه‌رمی تۆمار ده‌كه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات، دواتر ڕه‌وانه‌ی شاری ئه‌سینای ده‌كه‌ن. دوای ماوه‌یه‌ك غافاری ده‌بێته خاوه‌نی ئیزڤایزی 6 مانگی و له شه‌قامی ئه‌خارنۆن 22 له ئه‌سینا نشته‌جێ ده‌بێت.
به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئابوری، غافاری هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌كات به‌ڵام هیچ كارێكی ده‌ست ناكه‌وێت.
”له وڵاتی ئێران خه‌ریكی فڕۆشتن و كڕینی ئه‌سپ بوو و په‌یوه‌ندیم به حیزبی یه‌كێتی هه‌بووه”
غافه‌ری له وڵاتی ئێران خه‌ریكی كڕین و فڕۆشتنی ئاسپ بووه، كه‌سێكی ناسراو و ناوبانگ بووه له ئێران و ته‌نانه‌ت له سلێمانیش. وه‌ك خۆی به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، زۆر جار له ئێرانه‌وه ئه‌سپی فڕۆشتووه به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و به تایبه‌ت به بافل تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان. هه‌روه‌ها به پێی وته‌ی خۆی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی یه‌كێتی، خاتو هێرۆ مه‌جید، ناسراوی ساجید غافاریه.
”له ئه‌سینا كارم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت”
ساجید غافاری كاتێك له ئه‌سینا ده‌بێت، كاری ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌وكات هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌سپ له ئه‌سینا و شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بدۆزێته‌وه تاكو دووباره به قازانج بیان فڕۆشێته‌وه بۆ به په‌یدا كردنی بژێوی ژیانی خۆی. به‌هۆی ئه‌زمونی خۆی، له گوندێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌سینا ئه‌سپێك ده‌دۆزێته‌وه و دواتر ده‌یفڕۆشه‌ت به‌قازانج. له شاری ساڵۆنیك به هه‌مان شێوه ئه‌سپێكی دیكه ده‌دۆزێته‌وه و به‌قازانج ده‌یفڕۆشه‌ته‌وه.
ئۆزڤایزی ساجێد غافاری له یۆنان. 06/9/2020 چاوپێكه‌وتنی هه‌یه بۆ داوا كردنی كه‌یسه‌كه‌ی
”كۆماندۆكانی یۆنان به دڕندانه هێرشیان كرده سه‌رم”
غافاری له 21/06/2020دا له ڕێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه، ئه‌سپێك له شاری ئه‌لێكساندروپۆلی ده‌دۆزێته‌وه و په‌یوه‌ندی به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات تاكو سه‌ردانی بكات و له نزیكه‌وه ئه‌سپه‌كه ببینێت و بیكرێت. له هه‌مان ڕۆژدا له شاری ئه‌سیناوه ڕوو له شاری ئه‌لێكساندروپۆلی ده‌كات له باكوری یۆنان. له‌و شاره‌دا به‌دوای خاوه‌ن ئه‌سپه‌كه ده‌گه‌ڕێت و دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیسی ئه‌و شاره لێكۆڵینوه‌یه له گه‌ڵ ده‌كه‌ن لێی ده‌پرسن، كاری چیه له‌و ناوچه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت كه له ئه‌سیناوه هاتووه بۆ ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی كڕینی ئه‌سپێك بۆ فڕۆشتن. پۆلیسه‌كان غافاری ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن ده‌تبه‌ینه بنكه‌ی پۆلیس بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه. پۆلیسه‌كان، ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دیدیمۆتیخۆ ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا.
به پێی وته‌ی غافاری بۆ پشتی-نیوز، كۆماندۆكانی بنكه‌ی پۆلیسی دیدیمۆتیخۆ، داوایان له غافاری كرد خۆی ڕوت بكاته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ژورێكی تایبه‌تیان كرد، له‌وێ 3 كۆماندۆی یۆنانی به‌ماسك و پۆشینی ڕه‌ش و دارێكی گه‌وره به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كرده سه‌ر ساجێد غافاری و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا. هه‌رچه‌ندا غافاری زمانی یۆنانی نه‌ده‌زانی ، هاواری ده‌كرد كه ئه‌و هیچی نه‌كردووه به‌ڵام كۆماندۆكان به زمانی ئینگلیزی پێیان ده‌گوت ”تۆ بۆت نیه ڕوو له یۆنان بكه‌ی”
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆماندۆ یۆنانیه‌كان، ساجێد غافاری بێهۆش بوو و پۆلیسه‌كان ئه‌وكات ئیهمالیان كرد.
بۆ ڕۆژی دوایی 22/06/2020، كاتژمێر 10:00 به‌یانی كۆماندۆكانی سه‌ر سنوری یۆنان له دیدیمۆتیخۆ، غافاری ده‌خه‌نه ناو ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی دیكه له گه‌ڵ 75 كۆچبه‌ری دیكه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن كه ئه‌وان هه‌موویان كۆچبه‌ری نایاسایی بوون و ئه‌فغانی و عه‌ره‌ب و كوردیشیان له گه‌ڵ بوو. هه‌مووانیان گواسته‌وه بۆ سه‌ر ڕووباری نێوان یۆنان و توركیا له‌وێ به چوپ 10 كه‌س 10 كه‌س، په‌ڕاندنیانه‌وه بۆ ناو خاكی توركیا. له‌وێ دوای چه‌ند كاتژمێرێك جه‌نده‌رمه‌ی توركی هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد و به پاسی تایبه‌ت گوێزرانه‌وه بۆ ئیستانبوڵ.
هێشتا شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆماندۆكانی یۆنان به سه‌ر جه‌سته‌ی ساجێد غافاری ماون و ئازارێكی زۆری هه‌یه. ئه‌و به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه به‌م زووانه دووباره، هه‌وڵێكی دیكه ده‌دات به نایاسایی ڕوو له یۆنان بكاته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News