
په‌نابه‌رێكی كورد له وڵاتی بۆسنا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزێكی ئه‌منیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له سهرایهڤۆی پایته‌ختی بۆسنا، په‌نابه‌رێكی كورد به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی كارمه‌ندێكی سێكیوریتی گیانی له ده‌ستدا.
په‌نابه‌رێكی كورد به ناوی ئه‌حمد مه‌حمود عومه‌ر كه خه‌ڵكی مه‌سیفی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و ته‌مه‌نی 53 ساڵه، نزیكه‌ی 5 مانگ ده‌بێت له كه‌مپی ههجیچ له شاری سهرایهڤۆی پایته‌ختی بۆسنا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به ناچاری ماونه‌ته‌وه.
زیاتر له مانگێك به‌ر له ئێستا، له كاتی خواردن دابه‌شكردندا،له كه‌مپی ههجیچ، په‌نابه‌ران سه‌ره ده‌گرن و له چاوه‌ڕوانیدان بۆ وه‌رگرتنی خواردن. له‌و كاته‌دا، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری پاكستانی به مۆبایل وێنه و ڤیدیۆی په‌نابه‌ره‌كان ده‌گرن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه.
هاوكات، ئه‌حمه‌د محمد، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت، نایه‌وێت په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆی خانه‌واده‌كه‌ی بگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه و له‌و كاته‌دا ئه‌حمه‌د محمود داوا له به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ڕێكخراوی IOM ده‌كات كه له كه‌مپه‌كه‌دان، په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كان وێنه و گرته ڤیدیۆی خانه‌واده‌كه‌ی بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان نه‌گرن و بڵاو بكرێته‌وه.
ناوبراو، ئه‌حمد محمود هه‌وڵێك ده‌دات به‌ته‌نها خۆی به‌دوای په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه بگه‌ڕێت،چونكه به‌رپرسان و كارمه‌ندانی كه‌مپه‌كه پێی ده‌ڵێن كه له‌و كاته‌دا هیچ كارێكیان پێ ناكرێت. دواجار، ئه‌حمه‌د مه‌حمود له گه‌ڵ دوو كوڕیدا له‌كابینه‌ی كه‌مپه‌كه‌دا ده‌گه‌رێت به دوای په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه. له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك سێكیوریتی كه‌مپه‌كه ده‌گه‌نه شوێنی، ئه‌حمد محمود و كه نزیكی كابینه‌ی پاكستانیهكانه و یه‌كێك له سێكیوریتیهكان په‌لاماری ئه‌حمد محمود ده‌دات و ئه‌حمه‌د محمود به‌رز ده‌كاته‌وه و دوو جار سه‌ری ده‌كێشێت به زه‌ویدا و بێهۆش ده‌بێت.
یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌حمه‌د محمود كه نزیكی ڕووداوه‌كه بووه، تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی سێكیوریتی په‌لاماری باوكی منیاندا و به‌رزی كرده‌وه و سه‌ری كێشا دوو جار به زه‌ویدا. پاشان باوكم هه‌ڵنه‌سایه‌وه و بێهۆش بوو.
به‌په‌له ئامبولانسمان بانگ كرد و باوكمیان نارد بۆ نه‌خۆشخانه. به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، ڕێگه‌یان به ئێمه نه‌دا، له گه‌ڵ باوكم بڕۆین بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و به‌ڵێنیان پێداین له داهاتوودا سه‌ردانی بكه‌ین.
ڕۆژ به ڕۆژ تێپه‌ڕ ده‌بوو، به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه، زانیاری ڕاستیان به ئێمه نه‌ده‌گووت سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی باوكم و ته‌نها پێیان ڕاده‌گه‌یاندین كه ته‌ندروستی باوكمان جێگیره.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، ئه‌حمد محمود، به هاوكاری ئامێری ئهلهكترۆنی له نه‌خۆشخانه‌ی سهرایهڤۆ له ژیاندا مابۆوه، هه‌روه‌ها ڕاستیه‌كان له سه‌ر بارودۆخ و ته‌ندروستی به خانه‌واده‌كه‌ی ڕانه‌ده‌گه‌یاند و ڕێگریشیان لێده‌كردن به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه سه‌ردانی بكه‌ن. هه‌رچه‌نده، منداڵه‌كانی هه‌وڵێكی زۆریان داوه و به‌ڵام به‌بیانووی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، ڕێگه‌یان به خانه‌واده‌كه‌ی نه‌ده‌دا سه‌ردانی بكه‌ن.
دوای 36 ڕۆژ مانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د محمود، له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سهرایهڤۆ، ڕۆژی 2/5/2020، كه‌سوكاری له كه‌مپه‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه له ژیاندا نه‌ماوه.
كوڕی ئه‌حمه‌د محمود بۆ پشتی-نیوز:
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی كه‌مپه‌كه ڕۆژی 2/5 هاته لامهن و پێی وتین وه‌رن بۆ پرسگه‌ی كه‌مپه‌كه.
ئێمه دڵمان زۆر خۆش‌بوو، وامان ده‌زانی كه باوكمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه بۆ لامان. كاتێك كه گه‌یشتینه پرسگه‌ی كه‌مپه‌كه، ئامبوڵانس و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌وێبوون و ته‌نها ئه‌وه‌یان پێ وتین، ”به‌داخه‌وه باوكتان له ژیاندا نه‌ماوه”…
به پێی وته‌ی كوڕی ئه‌حمد محمود، له ڕۆژی ڕووداوه‌كه تا ئێستا باوكی خۆی نه‌بینیوه و تاوانباره‌كه‌یش له لایه‌ن كارمه‌ندانی كه‌مپه‌كه شاردراوه‌ته‌وه و نازانرێت له كوێیه.
هه‌روه‌ها، خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د محمود، سكاڵایان تۆماركردووه به‌ڵام پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی وڵاتی بۆسنا، به پێی پێویست هاوكاریان نه‌كردوون.
له هه‌مان كاتدا، سه‌رپه‌رشتیاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له سڕبیا به‌ڕێز عه‌لی محمد كه كورده، دوای ئه‌وه‌ی كه له ڕووداوه‌كه ئاگادار كرایه‌وه، سبه‌ینێ ڕۆژی دووشه‌ممه 4/5/2020 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له حكومه‌تی بۆسنا ده‌كات لێكۆڵینوه بكرێت له سه‌ر هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیه كه له ماوه‌ی ڕابردوو نێردراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دواتر به مردووی گه‌ڕاندراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌لی محمد ئه‌وه‌شی به پشتی-نیوز ڕاگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕووداوه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی حكومه‌تی بۆسنا ده‌كات له سه‌ر ڕووداوه‌كه.
ساته‌وه‌ختی ڕاگه‌یاندنی كۆچیی دوایی ئه‌حمد محمود به خانه‌واده‌كه‌ی زیاتر له دوای یه‌ك مانگ….
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News