
په‌نابه‌ران
په‌نابه‌رێك له دورگه‌ی سامۆس ئاڵای یۆنانی هێنایه خواره‌وه
په‌نابه‌رێكی مه‌غریبی هه‌وڵی دا ئاڵای یۆنان له دورگه‌ی سامۆس له شه‌قامێكی سه‌ره‌كیدا بهێنێته خواره‌وه و ئاڵای به‌لجیكا له جێگه‌یدا به‌رز بكاته‌وه
رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 08:00، په‌نابه‌رێكی مه‌غریبی، له دورگه‌ی سامۆس، له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه، ئاڵای یۆنانی هێنایه خواره‌وه و هه‌وڵی دا، له جێگه‌ی ئاڵای یۆنان دا، ئاڵای به‌لجیكا دابنێت.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێك له هاوڵاتیانی یۆنانی، په‌نابه‌ره مهغریبیهكهیان بینی و به په‌له پۆلیسیان لێ ئاگادار كرده‌وه.
دوای چه‌ند خوله‌كێك، په‌نابه‌ره مه‌غریبیه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
بریاری وایه رۆژی دووشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێت به تۆمه‌تی ناشرین كردنی سیما و سیمبۆلی یۆنان.