کوردستان

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی پیغه‌مبه‌ر

په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی پیغه‌مبه‌ری مه‌زن حه‌زره‌تی ( محمد ) درودی خوای له‌سه‌ر بێت .
پیرۆزبایی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حه‌زره‌تی ( محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌گشت موسڵمانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و یاده‌ مه‌زنه‌ ببێه‌ مایه‌ی هاتنه‌ كایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و ئاشته‌وایی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان .
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن هه‌موو ژیانی خۆی له‌ پێناو سه‌ربه‌رزی و پارێزگاری له‌ شكۆی مرۆڤه‌كان ته‌رخان كردوو داوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاشتی و خۆشه‌ویستی ده‌كرد له‌نێوان مرۆڤه‌كان بۆیه‌ ئه‌مرۆ له‌هه‌مو كات زیاتر مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌په‌یامی پیغه‌مبه‌ره‌كانه‌ بۆ ریزگرتن و یه‌كتر قبول كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاشتی و خۆشه‌ویستی.
ئه‌مرۆش كه‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ به‌ چه‌ندان ئاریشه‌و ململانئ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌زمانی گفتوگۆ كه‌شیكی نائارام هاتۆته‌ پێش و ژیانی خه‌ڵك قورس بوه‌ له‌ڕووی ئابوریه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان وڕه‌وشێكی نه‌خوازراویش هاتۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كه‌ له‌باردو دۆخێكی جیاوازو سه‌ختدان وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌وان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بونه‌.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیوادارین ئه‌و یاده‌ بكه‌ینه‌ هه‌وێنی قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی یه‌كتر قبولكردن و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆتایی بێت به‌ناخۆشیه‌كان و كێشه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ند باڵای خه‌ڵك و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و گه‌یشتن به‌مافه‌ ڕه‌واكان.
ده‌سته‌ی سه‌به‌رخۆی مافی مرۆڤ
هه‌رێمی كوردستان _29/11/2017

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button