کوردستان

پڕۆژە زەبەلاحەکەی ئیسلامیەکانی کوردستان بۆ بردنەوە له ژاپون

 

ئاگام لێ بوو لە ڕادیو باسی پڕۆژەیەکی فڕاکسیونە ئیسلامیەکانی پەرلەمان دەکرا، گۆتم دەبێت باسی پڕۆژەی دانانی مێتروو بێت بۆ شارەکانی کوردستان، یان فێرکردنی پڕۆگرمسازی کۆمپیوتەر بۆ قوتابخانەکان، یانیش وەرگێرانی فەرهەنگە پێشکەوتووەکانی جیهان بێت بۆ وڵات، شتێکی وا؟!

کەچی دووبارە وەکو پڕۆژەی قۆڕەکەی پێشتریان بۆ جیا کردنەوەی کۆڕ و کچ له قوتابخانەکان تاکو کۆڕەکان بکەن بەگورک و کچەکانیش بکەن بە مەڕ و بە گۆرگ بڵێن مەڕ بخو و بە مەڕ بڵێن نابێت تەسلیمی بی!، ئەمجارە بەهێزترین پڕۆژەو داهێنانی عەقلەمەندو فەیلەسوفە ئیسلامیەکانی کۆنەپەرست له پەرلەمانی کوردستان، بەجورێک زیندوو کردنەوەی سایتە سکسیەکان و بازرگانی کردنە بە سیدی سکسی بەڵام بەقاچاغ!.
ئەم بابەتە هەر خۆی مردووە نازانم زیندووکردنەوەی له پێناو چی؟! جا دەشڵێن ویستی خوایە!!،
لەوانەشە بە تۆن سیدی سکسیان کۆپی کردبێت و بیانەوێ وەکو ئیسلامیە سیاسیەکانی ئێران و سعودیە بازرگانی پێی بکەن؟!.
سەردەمێک ئەم حزبە ئیسلامیانە دەیانویست سەتەلاتیش قەدەغە بکەن!، ئێستا یەک و چەندک کەناڵیان لە سەتەلایت هەیە!، دوور مەبینن لە ئایندەدا سایتی سکسیش بکەنەوە!.
ئێران و سعودیەش هەر وەکو ئێوەیان کردووە بۆیە ئێستا کۆڕی هەرزەکاری بچوکیش لەو وڵاتانە له بەر نێربازەکان ناوێرن تەنها بچنە دەرەوە!.
هیچتان پێ نییە دانیشن، دەیان پڕۆژە بۆ پێشکەوتنی وڵات هەن کە بە بژێوی خەڵک و پێشکەتنی فەرهەنگەوە بەستراون، ماوەیەکە خەریکی ئەوەن چوون سایتە سکسیەکان قەدەغە بکەن!، نازانم گەر هەر خۆیان زۆر ئەم سایتانە بکەنەوە ئەگینا خەڵک لەو قۆناغە دەرباز بووەو هەر ئەمە بەس بابەت نییە له لایی خەڵک بەگشتی، پاشان ئەم سایتانە تەنها لە دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان قەدەغەن، بۆ کوردستان بۆ ئەو ئاقارە پۆچە ڕادەکێشن؟!.
بێجگە لەمانە شەپۆڵەکانی تەکنۆلوژیا و زانست زۆر بەهێزترن لەو مێشکە کە هێشتا لە خەیاڵدا خۆی بە مێشکی پێش هەزارو شتێک ساڵ سەرخۆش دەکات، لە خەو هەستە تۆ ناتوانی ژیان ببەیە سەردەمی ئەو کات!.

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button