په‌نابه‌رانجیهان

پۆرتوگال په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنان وه‌ر ده‌گرێت

له‌ كۆبوونه‌یه‌كی نافه‌رمیدا، میدیا بیانیه‌كانی ئه‌سینا  له‌ گه‌ل وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان كۆبوونه‌وه‌ و پشتی-نیوزیش وه‌ك میدیایه‌كی فه‌رمی كوردی تێیدا به‌شدار بوو، باسی پلان و داهاتووی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان كرا و وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس، چه‌ند رێكه‌وتنێكی نوێی حكومه‌تی یۆنان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئاشكرا كرد.

به‌ڕێز ڤیچاس، باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری په‌نابه‌ران پێویسته‌ رێكه‌وتنی تایبه‌ت بكرێت له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ ناردنی په‌نابه‌ران (Relocation). به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، ئاشكرای كرد كه‌ وه‌زاره‌تی ۆه‌نابه‌رانی یۆنان له‌ گفت و گۆ دایه‌ له‌ گه‌ڵ حوكومه‌تی پۆرتوگال بۆ وه‌ر گرتنی 100 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌ وه‌ك سه‌ره‌تا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وولاته‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی خۆیان بكه‌ن.

وه‌زیری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی بۆ Pishti-News ئاشكرا كرد، كه‌ بریار وایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، حكومه‌تی یۆنان و پۆرتوگال رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی پۆرتوگال بكرێن و ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بێت، ژماره‌ی ناردنی په‌نابه‌ران ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زۆر زیاد بكرێت.

حكومه‌تی پۆرتوگال پێویستی به‌ 100 په‌نابه‌ر هه‌یه‌، وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ببینێت تا چه‌ند هه‌ردوولا سودمه‌ند ده‌بن له‌م رێكه‌وتنه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بێت بۆ هه‌ردوو لا، پۆرتوگال داوای په‌نابه‌ری زیاتر له‌ یۆنان ده‌كات.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی مه‌ڵپه‌ری پشتی-نیوز، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ده‌ست پێ ده‌كات و دوای واژوو كردنی، نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری وڵاتانی جیا جیا، ره‌وانه‌ی پۆرتوگال ده‌كرێن.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Khalil)

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button