
دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له یۆنانه‌وه به‌ڕوو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه و وڵاتی پۆرتوگال ڕه‌زامه‌ندیدا 1000 په‌نابه‌ر له یۆنان وه‌ربگرێت
ڕۆژی سێشه‌ممه 28/9/2021 له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سیناوه 41 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتبوو ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی لیساڤۆنای پایته‌ختی پۆرتوگال كران له میانه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان پۆرتوگال و وڵاتی یۆنان.
هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه كه له وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه ڕه‌وانه‌ی پۆرتوگال ده‌كرێن.
به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس و باڵیۆزی پۆرتوگال له یۆنان Ηelena Paiva، ڕۆژی سێشه‌ممه 28/9/2021 له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سیناوه 43 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی ڕه‌وانه‌ی لیساڤۆنا كران و تا ئێستا 57 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ولاته كراون. بڕیار وایه 943 په‌نابه‌ری دیكه له داهاتوودا به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی پۆرتوگال بكرێن.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو 43 په‌نابه‌ری دیكه ڕه‌وانه‌ی لیساڤۆنا بكرێن.
ئه‌م دابه‌شكردنه به هاوكاری حكومه‌تی پۆرتوگال به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته (Portuguese Migration and Border Service SEF) جێ به‌جێ ده‌كرێت.
میتاراكیس له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا ڕایگه‌یاند:
به‌رده‌وامین له پرۆسه‌ی ستراتیجی یۆنان بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به ولاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. دوو ساڵ ده‌بێت، ژماره‌یه‌كی زیاتر له یۆنانه‌وه به فه‌رمی دابه‌ش به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێن له‌وانه‌ی كه به نایاسایی ڕوو له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌وێت لێره‌وه سوپاسی حكومه‌تی پۆرتوگال بكه‌م كه هه‌ڵوێستی خۆی نواند بۆ وه‌رگرتنی 1000 په‌نابه‌ر كه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه له یۆنان. ئه‌مڕۆ 41 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه خاوه‌ن مافی په‌نابه‌یر بوون ڕه‌وانه‌ی لیساڤۆنا كران. هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ یۆنان، تاكه كلیلی چاره‌سه‌ره بۆ دۆخی په‌نابه‌ران له‌م وڵاته‌دا.
لێدوانی وه‌زیری په‌نابه‌ران له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا له كاتی ڕه‌وان كردنی 41 په‌نابه‌ر بۆ پۆرتوگال
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌یری Pishti-News