
ئه‌مڕۆ پۆلیس و كۆماندۆی له سه‌ر داوای وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ریان له كه‌مپی ئێلێۆناس ده‌ر كرد.
به پێی ئاژانسێكی یۆنانی، ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس، داوای له پۆلیسی ئێسینا كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه نه یاسایی تا ئێستا ده‌مێننه‌وه له كه‌مپی ئێڵێۆناس (Eleonas), هه‌موو یان بكرێنه ده‌ره‌وه و كه‌مپه‌كه چۆڵ بكه‌ن. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، وه‌زیری په‌نابه‌ران ده‌یه‌وێت، په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان ده‌ر بكات و ته‌نیا ئه‌وانه‌ی رێگه‌پێدراون له‌و كه‌مپه‌دا بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 08:30، هێزی پۆلیس و كۆماندۆ گه‌یشتنه كه‌مپه‌كه و نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئالۆده‌پۆن كران
وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News، په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته، روونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی: به‌رپرسانی كه‌مپی ئێلێۆناس له ئێمه‌ی داوا كرد هاوكاریان بكه‌ین، چونكه رۆژی شه‌ممه نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ر به نایاسایی روویان كرده ئه‌و كه‌مپه و به زۆر خۆیان نشته‌جێ كرد. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو له لایه‌ن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به یاسایی له‌و كه‌مپه ده‌ژین و داوایان له به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه دوور بخرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌م جۆره كارانه‌ی پۆلیسی یۆنان، مه‌به‌ستیان ئه‌وه نیه، كه‌مپه‌كان چۆڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره كارانه به كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ده‌كرێن، نه‌ك به زه‌بری هێزی پۆلیس و كۆماندۆ. له ئێستادا ئه‌و 40 په‌نابه‌ره له كه‌مپی ئێلێۆناس دوور خراونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئالۆده‌پۆن كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.