په‌نابه‌ران

پۆلیسی ئه‌سینا 170 په‌نابه‌ریان ده‌ستگیر كرد

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی پۆلیسی ئه‌سینا و هێزی تایبه‌ت و ئاسایش، له‌ ناوچه‌ی ئێكساركیا (Exarkhia) ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ گرت كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ نایاسایی زیاتر له‌ 170 په‌نابه‌ری سوری و كورد و عه‌ره‌ب تێدا ده‌ژین.

زیاتر له‌ 3 هێزی جیاوازی ئه‌سینا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ ناوچه‌ی ئێكساركیا، له‌ دوو باڵه‌خانه‌ی جیاوازدا كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌، به‌ نایاسایی زیاتر له‌ 170 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژین، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پێیان چۆڵ كرد و هه‌موویان ده‌ستگیر كران.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌سینا، زانیارییان لابوو كه‌ له‌م دوو باڵه‌خانه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر، بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدا ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌، له‌ ئێستادا هێزی تایبه‌ت پشكنین له‌ باڵه‌خانه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ بڕیار وایه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن و پاشان ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی مه‌له‌كاسایه‌ن بكه‌ن.
دوای هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی نێوی یۆنان، پۆلیس و هێزی ئه‌منی زیاتر له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و پارتی نێا دیمۆكراتیا (Nea Dimokratia) به‌ نیازه‌ دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات و چی دیكه‌ ڕێگه‌ به‌ په‌نابه‌ری نایاسایی نه‌دات باڵه‌خانه‌ داگیر بكه‌ن.
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای حكومڕانیدا تا ئێستا زیاتر له‌ 5 باڵه‌خانه‌ی په‌نابه‌رانی چۆڵ كردووه‌ كه‌ به‌ نایاسایی تێیاندا ده‌ژیان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button