په‌نابه‌ران

پۆلیسی ئه‌سینا 4 كۆچبه‌ری به‌ ده‌یان پاسپۆرتی ساخته‌ و دزراو ده‌ستگیركران

 

 

ڕۆژی 21/4/2021 له‌ ناوچه‌ی ئامبێلۆكیپی، دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند زانیاریه‌ك، 4 كۆچبه‌ریان ده‌ستگیر كرد كه‌ ده‌یان پاسپۆرتی خه‌ڵكی دیكه‌یان پێبوو، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌كاریان بێنن تاكو په‌نابه‌ران له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ نایاسایی، ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ناوڕاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.

به‌ پێی پۆلیسی ئه‌سینا، له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی هه‌ر 4 كۆچبه‌ره‌كه‌، كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیلێكدا بوون، كاتێك پشكنینی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كرد، ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان كه‌ ئافره‌ت بوو، خۆی كربدوو به‌ دووگیان، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا له‌ ژێر جله‌كانیدا، له‌ نێو عه‌لاگه‌یه‌كدا ده‌یان پاسپۆرتی و ئایدی شاردبۆوه‌. ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان ده‌ستگیر كران
به‌ پێی به‌دواداچوونی پۆلیسی ئه‌سینا، هه‌ر 4 كۆچبه‌ره‌كان پاسپۆرت و ئادیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنه‌ بۆ گه‌یاندنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر به‌ نایاسایی له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه‌. چونكه‌ هه‌ندێك له‌ پاسپۆرته‌كان ده‌ستكاری كرابوون و وێنه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی لێكرابوون.

allod_diav_1

له‌ نێو ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی كه‌ ده‌ستبه‌رسه‌ركران، 36 دانه‌یان، خاوه‌نه‌كانیان له‌ پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ وه‌ك دزراو سكاڵایان له‌ سه‌ر تۆمار كردبوو.

ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران:
  • 33 پاسپۆرتی چه‌ندین وڵاتی جیا جیا
  • 23 ئایدی وڵاتانی جیا جیا
  • 17 مۆڵه‌تی شۆفێری وڵاتانی جیا جیا
  • 3 مۆڵه‌تی شۆفێری یه‌خت
  • ئایدیه‌كی یۆنانی
  • ئه‌وراقێكی مانه‌وه‌ی كاتی له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌رووپا
  • ئۆزڤایزێك
  • 5 مۆبایل
  • 550 یۆرۆ
  • ئۆتۆمبیلێك

پۆلیسی ئه‌سینا ئه‌وه‌ی ئاسكرا نه‌كرد، كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی كام وڵاتن. هه‌مووان، ڕه‌وانه‌ی دادگا كران.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button