
پۆلیسی ئه‌ڵمانی كۆنترۆڵی فرۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یۆنان ده‌كه‌ن تاكو ڕێگری بكه‌ن له گه‌شت كردن به ئه‌وراق و پاسپۆرتی ساخته
له ساڵی 2020ه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیسی ئه‌ڵمانی گه‌یشته فرۆكه‌خانه نێوده‌وڵاتیه‌كانی یۆنان تاكو به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ پۆلیسی یۆنان، ڕێگری له كۆچبه‌ری نایاسایی یاخود گه‌شت كردن به ئه‌وراق و پاسپۆرتی ساخته بكه‌ن.
به پێی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Westdeutsche Allgemeine Zeitung له ساڵی 2020دا له فرۆكه‌خانه نێوده‌وڵاتیه‌كانی یۆنان‌دا ڕێگری كرا له 5.200 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر كه هه‌وڵیاندا به ئایدی و پاسپۆرتی ساخته ڕوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن.
به پێی ڕۆژنامه‌ی WAZی ئه‌ڵمانیا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان ئایدی و پاسپۆرتی ساخته‌یان به‌كار ده‌هێنا یاخود به ئایدی ئه‌وروپی ئه‌سڵی كه خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی دیكه بوو، هه‌وڵیاندا ڕوو له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه ئه‌ڵمانیا پێی وایه كه زیاد كردنی پۆلسی ئه‌ڵمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان‌دا كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ڕێگری گرتن له گه‌شت كردن به ئه‌وراق و پاسپۆرتی ساخته له لایه‌ن كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌وه.
له ساڵی 2019دا, به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئه‌ڵمانی و یۆنانی ڕێگری كرا له 5.800 په‌نابه‌ر كه ویستیان به ئه‌وراقی ساخته له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یۆنانه‌وه ڕوو له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن. ڕێژه‌كه له ساڵی 2020دا كه‌متر بوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهان.
وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی WAZی ئه‌ڵمانیا بڵاو كراوته‌وه، له ئێستا 8 پۆلیسی ئه‌ڵمانی بوونیان هه‌یه له فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌سینا و ساڵۆنیك، له ماوه‌ی داهاتوو پۆلیسی زیاتری ئه‌ڵانی ڕوو له فرۆكه‌خانه‌كانی دورگه‌ی رۆدۆس و كریتی ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێك جار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به هاوكاری قاچاخچیه‌وه ئه‌و فرۆكه‌خانانه به‌كار ده‌هێنن بۆ ڕه‌وان كردنی په‌نابه‌ران به ئایدی و پاسپۆرتی ساخته.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كات قاچاخچیه‌كانی وڵاتی یۆنان، به ئاسانی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر به ئه‌وراقی ساخته ڕه‌وانه‌ی وڵاته ئه‌وروپیه‌كانی باكور ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و كاره نایاساییانه ڕاوه‌ستێت به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ پۆلیسی یۆنان‌دا
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News