په‌نابه‌رانجیهان

پۆلیسی ئە‌ڵمانیا باندێكی عێراقی تیرۆرستی دە‌ستگیركرد

ھێزە‌ ئە‌منیە‌كانی ئە‌ڵمانیا باندێكی عێراقی دە‌ستگیر كرد كە‌ بە‌ نیازی كارێكی تیرۆرستی بوون

دوای بە‌دواداچوونێكی چە‌ند مانگی، پۆلیسی ئە‌ڵمانیا بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ 3 ھاوڵاتی عێراقی ، دوو تە‌مە‌ن 23 ساڵ و یە‌كێكی تە‌مە‌ن 36 ساڵ، كە‌ ناسێنران وە‌ك شاھین ف. ھێرش ف. ڕە‌وف س. لە‌ ماڵە‌كە‌یاندا لە‌ ناوچە‌ی “Schleswig-Holstein دە‌ستگیر كرد بە‌ تۆمە‌تی تیرۆر.

دوو كە‌سیان بە‌ تۆمە‌تی تیرۆر دە‌ستگیر كران و سێیە‌میان بە‌ تۆمە‌تی بە‌ژداری كردن لە‌ كارە‌كە‌یان.

بە‌ پێی زانیاریە‌كانی پۆلیسی ئە‌ڵمانیا، دوو كە‌سیان پێش چە‌ند مانگێك لە‌ ئینتە‌رنێتە‌وە‌ زانیاریان وە‌ر گرتبوو بۆ دروست كردنی بۆمب و ئە‌وی دیكە‌یشیان ھە‌وڵی دابوو، تە‌قە‌مە‌نی لە‌ بە‌ریتانیاوە‌ بكڕێت.

ھە‌روە‌ھا پۆلیسی ئە‌ڵمانیا ڕایگە‌یاند كە‌ بە‌ نیازی  بە‌ كارھێنانی باروتی یاری ئاگرین‌ بوون و لە‌ كۆكردنە‌وە‌ی زانیاری و ئامێرە‌كان بوون بۆ ئە‌وە‌ی ھێرشی تیرۆرستی ئە‌نجام بدە‌ن.

لە‌ ھە‌مان كات دا روون نە‌كراوە‌ ئامانجی ئە‌و باندە‌ كوێ دە‌بوو بە‌ڵام بە‌ پێی زانیاریە‌كانی پۆلیسی ئە‌ڵمانیا، بە‌ نیازی تە‌قینە‌وە‌یە‌كی مە‌زن بوون.

لە‌ پلانە‌كە‌یاندا ، بە‌ نیازی ئە‌وە‌ بوون ئۆتۆمبیلێكیش بە‌ كاربێنن و شاھین ف. لە‌ سە‌رە‌تای ساڵە‌وە‌ دە‌ستێ بە‌ ڕاھێنانی شۆفێری كردبوو  ئاماده‌كاریه‌كانی ته‌واو كردبوو، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چاودێری كردوون و ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانیان بوون .

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button