تیمی پشتی-نیوز وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌سگای راگه‌یاندن هه‌واڵی كوشتنی منداڵێكی كوردی ته‌مه‌ن 2 ساڵ، له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا بڵاو كرده‌وه‌و (https://www.facebook.com/PishtiNews/videos/1814730108549695/) كه له كاتی ههوولدانیدا له گه‌ڵ دایك‌و باوكی‌دا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا ده‌چوون. ئێمه سات به سات بهدواداچونما كرد له سه‌ر هۆكاری كوشتنی ئه‌و منداڵه له لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا، له كاتێكدا، میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌یان گوت كه منداڵه‌كه به هۆی نه‌خۆشی ۆیهوه گیانی له ده‌ستداوه.
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن پشتی-نیوزه‌وه، میدیاكانی به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیاش باسی هه‌مان هه‌واڵی ئێمه‌یان كرد و زۆربه‌یان پۆلیسی به‌لجیكایان تۆمه‌تبار ده‌كرد له سه‌ر گیانله‌ده‌ستانی منداڵه كورده‌كه.
به پێی شایه‌تحاڵه كورده‌كان، ده‌ڵێن، كچه منداڵه‌كه له گه‌ڵ باوك و دایكی بووه له ناو ئۆتۆمبیلێك كه به نیاز بوون به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانی سه‌فه‌ر بكه‌ن به نایاسایی به‌ڵام له كاتێكدا، پۆلیسی به‌لجیكی له سه‌ر سنوور ویستیان ئۆتۆمبیله‌كه بوه‌ستێنن بۆ پشكنین به‌ڵام شۆفێره‌كه نه‌وه‌ستا و له ناكهو پۆلیسه‌كان به گوله هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵه ته‌مه‌ن 2 ساڵه‌كه به‌ركه‌وێت و گیان له ده‌ست بدات.
له هه‌مانكاتدا، وه‌زاره‌تی ئه‌منی به‌لجیكا ئه‌و هۆكاره ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ته‌قه له منداڵه‌كه یاخوت له ئۆتۆمبیله‌كه نه‌كراوه و منداڵه‌كه بۆ هۆی نه‌خۆشی خۆی، گیانی له ده‌ستاوه.
شایه‌تحاڵه كورده‌كان تایبه‌ت به پشتی-نیوزیان راگه‌یاند، كه ئێستا دایك و باوكی كچه منداڵه كورده‌كه له زیندانیدان و هه‌ر یه‌كیان له شوێنێكی جیاوازدان ناهێڵن په‌یوه‌ندی به یه‌ك بكه‌ن.
هه‌ر دوێنێ دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری كورد له سه‌ر سنوره‌كانی به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر بڕی و شه‌قامێكی سه‌ره‌كییان گرت بۆ چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ك ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشی پۆلیسی به‌لجیكا.
https://www.facebook.com/PishtiNews/videos/1814730108549695/