په‌نابه‌ران

پۆلیسی بوڵغاریا سه‌گ تێبه‌رده‌ده‌نه‌ په‌نابه‌رێكی كورد

پۆلیس و سه‌ربازانی سه‌ر سنوری بوڵغاریا و توركیا بۆ ڕێگری كردن له‌ كۆچی نایاسایی سه‌گ تێبه‌رده‌ده‌نا په‌نابه‌ران تاكو ڕایانوه‌ستێنن

 

په‌نابه‌رێكی كورد كه‌ تایبه‌ت وێنه‌كانی خۆی بۆ پشتی-نیوز ناردووه‌ ده‌ڵێت، كاتێك گه‌یشتینه‌ ناو خاكی بوڵغاریا، پۆلیسی سه‌ر سنوره‌كان به‌ سه‌گیان تێبه‌داین و توونتووتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داین.

فه‌لاح عومه‌ر كه‌ كوردێكی باشوری كوردستانه‌ تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا لە ڕێگای بوڵغاریا ده‌ستگیر كرام، پۆلیسه‌كان سەگیان تێبەرداین، گیانمانی نەهێشت، تەنانەت پۆلیسی ئەلمانیشی لێبو، ئه‌وان هەروا سەیریان ئەکرد.

دواتر فڕێیان داینە ناو جەنگەڵێک، هیچ ڕێگایەکی دەرچوونی تێدا نەبوو، تەنیا جەنگەلێكمان لێدیار بوو، نه‌مان ده‌زانی ڕوو له‌ كوێ بكه‌ین. ئێمه‌ دیسانەوە خۆمان تەسلیمی بوڵغاریا كرده‌وه‌ تاكو له‌ شوێنێکی باشتر فڕێیان داین و ئەوکات توانیمان بگەرێینەوە ئەستەنبوڵ

فه‌لاح عه‌مه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌یشتبووه‌ ناو خاكی یۆنان و به‌ تایبه‌ت له‌ شاری ساڵۆنیك بوو، به‌ پێی وته‌ی خۆی، نزیكه‌ی 15 ڕۆژ له‌و شاره‌ مایه‌وه‌ و هیچ ئه‌وراقێكی پێنه‌بوو، به‌ نیاز بوو داوای مافی په‌نابه‌ری بكات، به‌ڵام پۆلیسی یۆنان له‌ شاره‌ ئه‌ویان بێ ئه‌وراق گرت و به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی دووباره‌ دیپۆرتی توركیایان كرده‌وه‌. ئیدی، بڕیاریدا له‌ توركیاوه‌ ڕوو له‌ بوڵغاریا بكات تاكو به‌ره‌و باكوری ئه‌وروپا به‌ڕێ بكه‌وێت، به‌ڵام پۆلیسی سه‌ر سنوره‌ی ئه‌و وڵاته‌، سه‌گی دڕنده‌یان تێبه‌ردان و برینداریان كرد.

پۆلیسه‌كانی بوڵغاریا، به‌ ئه‌نقه‌ست سه‌گیان تێ به‌رداین

فه‌لاح ده‌ڵێت كاتێك ده‌گاته‌ ناو خاكی بوڵغاریا و پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌ڵ نایات به‌ڵام پۆلیسه‌كان به‌ ئێقه‌ست سه‌گیان تێبه‌ردا و تووندووتیژیشیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دا

هەمووی بە ئەنقەست بوو لە کیرکلەری ئاخیر ناوچه‌ی سه‌ر سنوری توركیا ڕۆشتین سنور بپەڕینەوە، گەشتینە نوقتەی سەیارە، له‌وێ چاوەڕێی  بووین ئۆتۆمبیل بێته‌ شوێنمان، به‌ڵام ئیدی پۆلیس بەسەریان داین و بێ ئەوەی ڕابکەین، سه‌گیان تێبه‌رداین و برینداریان كردین. ئه‌مه‌ش له‌ پێش چاوی پۆلیسی ئه‌ڵمانی كه‌ هه‌مان شوێن بوون، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو. سه‌گه‌كانیش گیانیان وێران كردین.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری PIshti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button