
پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان كۆچبه‌ران ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن
میدیایه‌كی توركی هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه به وێنه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر تێیدا ده‌ر كه‌وتون و ده‌ڵه‌ت كه پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ریان ڕوت كردۆته‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون،
به پێی ئاژانسی DHA ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له توركیاوه هه‌وڵیاندا سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو خاكی یۆنان به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنور ده‌ستگیر كران،
هه‌مان ئاژانس ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌م كۆچبه‌رانه به ته‌واوی ڕوت كراونه‌ته‌وه‌و به دڕندانه ئه‌شكه‌نجه دراون و به پێ دیپۆرتی سه‌ر سنوری توركیا كراونه‌ته‌وه،
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌م ژماره كۆچبه‌رانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین بوون و پاش ئه‌شكه‌نجه دانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان به به‌كارهێنانی پاتری و سۆنده، گه‌شتنیان به خاكی توركیا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توركی هاوكاریان كردن و پێداویستی سه‌ره‌تاییان بۆ دابین كردن،
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له میدیاكانی توركیا به‌رپرسی پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان به توندی ئه‌م هه‌واله‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌و ڕای گه‌یاند كه ئه‌مه پڕ‌و پاگه‌نده‌ی توركیایه‌و هیچ كاتێك پۆلیسی یۆنانی به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ئه‌نجام نه‌داوه،
له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی شاری ئهلیكساندهروپۆلی (خریستۆس توفاكیس) ڕای گه‌یاند : دانانیشین گوێ له توركیا‌و میدیاكانیان بگرین، ده‌توانن هه‌موو جۆره پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه،
هیچ كاتێك كارێكی وامان نه‌بیستووه و پۆلیسی یۆنان ئه‌م جۆره كارانه ئه‌نجام نادات به‌رامبه‌ر هیچ جۆره نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌مه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی توركیایه و به توندی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 تا ئێستا 28,252 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له ڕێگه‌ی وشكانی و ئاودا ڕویان كردۆته وڵاتی یۆنان هیچ كاتێك پۆلیس و هێزه سه‌ربازیه‌كانی وڵاتی یۆنان به‌رامبه‌ر و كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كاری نه‌شیاویان ئه‌نجام نه‌داوه‌و پانابهرانیش سكاڵایان له پۆلیسی یۆنان تۆمار نه‌كردووه، په‌نابه‌ران خۆیان ده‌ڵێن كه پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان به زیاده‌وه هاوكاریان كردوون.
Yunan Polisi, Dövdüğü Göçmenleri Çıplak Halde Türkiye'ye GönderdiYUNAN polisi, ülkelerine yasa dışı yollardan giren…
Posted by Edirne Haberleri on Tuesday, 13 November 2018
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News