کوردستان

پۆلیسی هەولێر ئاماری ڕووداوەكانی شاری هەولێری بۆ ساڵی 2018 ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماری ڕووداو و تاوانەکانی شاری هەولێری بۆ ساڵی 2018 ڕاگەیاند ،کە بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕوداوەکان کەمی کردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە(2018/12/30)، ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ڕووداو و تاوانەكانی 2018ـی ڕاگەیاند و،ئاماژەی پێکرد “لە ساڵی 2018 لە پارێزگای هەولێر 44 كەیسی كوشتن هەبووە كە 41 كەیسیان یەكلا كراونەتەوە و تاوانبارەكان گیراون و سزا دراون، تەنیا سێ‌ كەیسیان ماوە كە ئەوانیش لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.”

هەروەها ڕاشیگەیاند”ڕوداوەکانی کوشتن لەم ساڵدا بەراورد بەساڵی ڕابردوو کەمی کردووە ،بەجۆرێک ئەم ساڵ 44کەس کوژراون و هەروەها ساڵی ڕابردوو 64کەیسی کوشتن هەبووە.

هەروەها لەبارەی کەیسەکانی خۆکوشتن وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند”ئەم ساڵ خۆکوشتنی پیاوان زیاتربووە بەبەراورد بە ئافرەتان؛ بەجۆرێک ئەم ساڵ34حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە کە24ـیان پیاوبونە و 10حاڵەتیش ئافرەت بوونە”.

هەروەهالەبارەی حاڵەتەکانی خۆسوتاندنەوە ئەوەشی ئاشكرا كرد “لە ساڵی 2018دا 22 حاڵەتی خۆسووتاندن هەبووە كە 16 كەیسیان ژن بوون و شەش كەیسیشیان پیاو بوون، هەروەها كوشتنی ژنان لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی لە ساڵی 2017 بۆ كوشتن 26 حاڵەت بووە و لەمساڵدا كەم بووەتەوە بۆ ٢١ حاڵەت.”

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button