Uncategorized

پۆلیسێکی هاتووچۆ لەلایەن کوڕی بەرپرسێکەوە تەقەی لێدەکرێت

بەهۆی دروست بوونی دەمەقاڵێ لەنێوان پۆلیسێکی هاتووچۆو کوڕی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کوڕی بەرپرسەکەوە تەقە لەپۆلیسی هاتووچۆ دەکرێت.

سەر لەئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ٢٨کانونی دووەمی ٢٠٢٠ وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند”لەشاری هەولێر کوڕی بەرپرسێک بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شۆستە دەبێتە دەمەقاڵێی لەگەڵ پۆلیسێکی هاتووچۆ و تەقەی لێدەکات“.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایشیکردووە”دوای ڕووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید – دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، تواندرا لەماوەی کەمتر لە (۱٥) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت، کەیەکێک لەچەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەیە“.

دەقی بڵاوکراوەکەی وەتەبێژی پۆلیسی هەولێر .

ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید – دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (۱٥) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت.

هەروەها یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداو.بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت.
لێرەوە بەڕێزیان ڕایدەگەیەنێت هیچ کەسێک لە یاسابەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button