په‌نابه‌ران

پێدانی ئیقامه‌ و پاسپۆرت له‌ یۆنان زۆر خێراتر ده‌كرێت

پرۆسه‌ی پێدانی ئیقامه‌ و پاسپۆرت و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌ یۆنان گۆڕانكاری به‌سسه‌ردا دێت

 

تایه‌ت به‌ پشتی-نیوز

 

له‌ ڕۆژی 01/4/2021 له‌ كاتێخاكی لیستێك بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ئیقامه‌ و پاسپۆرتیان بۆ ده‌رچووه‌ به‌ڵام تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌. به‌ تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ مانگی 3ی 2020 تا مانگی  12ی 2020, ئیقامه‌ و پاسپۆرتیان بۆ ده‌رچووه‌، له‌ ڕۆژی 01/4/2021 لیستێك به‌ ژماره‌ی كه‌یسی ئه‌وان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 5/4/2021 ده‌توانن وه‌ری بگرن. به‌رپرسێكی كاتێخاكی به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ سه‌ره‌تا گرنگی به‌وانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێی ئایدی و پاسپۆرتن.

زانیاری دووه‌م:

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و دانیشتووی دورگه‌كانن به‌ڵام هێشتا نه‌ ئادی نه‌ پاسپۆرتیان به‌ده‌سته‌، ئه‌وانیش له‌ شاری ساڵۆنیك یاخود ئه‌سینا ئایدی و پاسپۆرته‌كانیان وه‌ر ئه‌گرن، نه‌وه‌ك له‌ دورگه‌كان.

زانیاری سێیه‌م:

له‌ 01/01/2021 تا ئه‌مڕۆ ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كاتێخاكی 9.600 ئایدی و پاسپۆرتی داوه‌ به‌ په‌نابه‌ران

زانیاری چواره‌م:

له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، تیمێكی تایبه‌ت سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، سه‌ردانی كه‌مپ و خانوه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر په‌نابه‌رێك كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، وه‌ك له‌ چاوه‌ڕوانی پێدانی ئیقامه‌ بێت یاخود هیچ كارێكی بۆ نه‌كرا بێت، ئه‌و تیمه‌ هه‌موو كار ئاسانی بۆ ده‌كات، تاكو پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری خێراتر بكرێت. هه‌ر په‌نابه‌رێك چاوپێكه‌وتنی نه‌كردووه‌، له‌ چاوه‌ڕوانی چاوپێكه‌وتنه‌، ئه‌وه‌شی بۆ جێ به‌جێ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا، به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری (كاتێخاكی) ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یه‌ند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپدان و چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، تیمی تایبه‌تی خۆمان سه‌ردانی ئه‌و كه‌مپانه‌ ده‌كه‌ن و له‌ نێو كه‌مپه‌كه‌دا چاوپێكه‌وتنیانبۆ ده‌كرێت. پێویست ناكات سه‌ردانی كاتێخاكی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی خێرا كردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری.

زانیاری پێنجه‌م:

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ چاوپێكه‌وتنیان بۆ دانراوه‌ بۆ ساڵی 2022 یاخود 2023 یاخود كاتی زیاتر و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ وڵاتی یۆنان نشته‌جێن، به‌ پێی وته‌ی جێگری به‌ڕێوبه‌ری كاتێخاكی، له‌ مانگی 4دا ده‌ست ده‌كرێت به‌ چاوپێكه‌وتنیان. واته‌ زۆر پێش ده‌خرێت و هه‌موویان له‌ ئه‌مساڵدا چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن

زانیاری شه‌شه‌م:

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام داوه‌ و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن، له‌ مانگی 4 دا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سه‌ر به‌ ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری ئالیمۆسن.

زانیاری حه‌وته‌م:

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌، له‌ مانگی  6دا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێكیش وه‌ڵامه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت، له‌ كاتی وه‌رگرتنی ئایدیه‌كه‌یدا، ده‌سبه‌جێ ژماره‌ی بانك و ئافیمیشی پێ ده‌درێت.

ئه‌گه‌ر به‌م زانیاریانه‌ دڵخۆشی، كۆمێنتێكمان له په‌یجه‌كه‌مان بۆ بكه‌

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-New

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button