
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆیدیس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژناموه‌نایدا ڕایگه‌یاند كه به‌م زووانه نزیكه‌ی 20.000 په‌نابه‌ر له هه‌موو دورگه‌كانی یۆنانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دورگه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه.
به‌ڕێز خریسۆخۆیدیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م حكومه‌ته به نیازه پۆرژه‌یاسایه‌كی نوێ بخاته بواری جێ به جێ كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌موو كه‌یسه‌كان خێراتر بكرێته‌وه و پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیش به هه‌مان شێوه.
خریسۆخۆیدیش ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه له پلانی حكومه‌تدایه له دوای كۆتای مانگی 11دا، 10.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له دورگه‌كانه‌وه ڕه‌وابه‌ی خان و ماڵ ده‌كرێن له شار و شاۆچكه‌كانی یۆنانه‌وه و 10.000ی دیكه‌یش له هۆتێلدا ده‌مێننه‌وه.
به پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه كه له دوای مانگی 11ه‌وه جێ به جێ ده‌كرێت، هه‌ر په‌نابه‌رێك داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات له یۆنان، له ماوه‌ی 6 مانگدا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه به به‌ڵێ یان به نه‌خێر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ره‌كان له یۆنان یه‌كلا بكرێنه‌وه و گیر نه‌خۆن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News