په‌نابه‌ران

پێشنیارێكی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرتی یۆنان ده‌كرێنه‌وه‌

ئه‌ڵمانیا پێشنیارێكی داوه‌ به‌ حكومه‌تی یۆنان كه‌ به‌ مادی هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیایه‌ دیپۆرتی یۆنان ده‌كرێنه‌وه‌

 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشنیارێكی داوا به‌ وڵاتی یۆنان كه‌ ئاماده‌یه‌ پاره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ جێ به‌چه‌ بكات كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا دیپۆرتی یۆنان ده‌كره‌نه‌وه‌. جگه‌ له‌ پێدانی پاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه‌ پاره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ش بۆ په‌نابه‌ره‌ دیپۆرت كراوه‌كان ته‌رخان بكات.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Welt, كه‌ زانیاری له‌ چێدن به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رگرتووه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بڕیار وایه‌ دیپۆرتی یۆنان بكره‌نه‌وه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ مافی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنان وه‌رگرتووه‌ و ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌. مانگانه‌ نزیكه‌ی 1000 په‌نابه‌ر.

به‌ پێی یاسای یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌ری له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رئه‌گرن، بۆیان هه‌یه‌ ڕوو له‌ هه‌ر وڵاته‌كی ئه‌ندام بكه‌ن بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ هه‌ر 6 مانگ جارێك. دواتر ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌ریان تێدا وه‌رگرتووه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنان وه‌رگرتووه‌، كاتێك له‌ ئه‌ڵمانیا دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه‌، داواكه‌یان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و حكومه‌تیش ناتوانێت دیپۆرتیان بكاته‌وه‌. به‌شێك له‌ دادگاكانی ئه‌ڵمانیا، ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر دیپۆرتی یۆنان بكرێنه‌وه‌ چونكه‌ ده‌ڵێن یۆنان هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌كیان پێشكه‌ش ناكات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر شه‌قام جێیان هه‌ڵن.
حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ كه‌ په‌نابه‌ری دیپۆرت كراو له‌ سه‌ر شه‌قام جێده‌هێڵێت، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تتای ساڵی 2020ه‌وه‌ تا ئێستا ته‌نها 4 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ دیپۆرتی یۆنان كراونه‌ته‌وه‌.

ملیاره‌ها یۆرۆ بۆ په‌نابه‌رانی یۆنان

پێشنیاری ئه‌ڵمانیا بۆ ته‌رخان كردنی پاره‌ی زیاتر بۆ شوێنی مانه‌وه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، یه‌كێكه‌ له‌ هاوكاریه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ یۆنان.

له‌ مانگی 4ی 2020ه‌وه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا 2.765 په‌نابه‌ری له‌ یۆنان وه‌رگرتووه‌. ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكه‌وه‌، هێندا په‌نابه‌ریان له‌ یۆنا وه‌رنه‌گرتووه‌.

له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ تا ئێستا یۆنان 3,3 ملیار یۆرۆی وه‌رگرتووه‌ بۆ شوێنی مانه‌وه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ په‌نابه‌ران و پێدانی مافی په‌نابه‌ری. هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا هێندا پاره‌ی بۆ په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی یۆنان كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Welt و DW

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button