وتار

پێشنیارێکی رۆژنامه‌نوسانه‌، چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به‌ پێی یاسا !!

پێشنیارێکی رۆژنامه‌نوسانه‌،
چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت به‌ پێی یاسا !!

بریاره‌کانی حکومه‌تی عێراقی به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕگه‌ی یه‌که‌م له‌ مادده‌ی (١١٤) ی ده‌ستوری عێراقی ئه‌م بریاره‌ی ده‌رکردوه‌ ، که‌ ده‌ڵێت : به‌رێوبردنی خاڵه‌ گومرگی و سنووریه‌کانی ناو هه‌رێمه‌کان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا جێبه‌جی ده‌کرێت ، به‌ یاسا رێکده‌خرێت.
المادة (١١٤):
اولاً :ـ ادارة الكمارك بالتنسيق مع حكومات الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم، وينظم ذلك بقانون.
* ئه‌مه‌ تا ئێره‌ یاساییه‌ و حکومه‌تی عێراقی ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ کرد و گۆڵی لێ کردین.
* به‌ڵام ئایه‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان چێ پێ ده‌کرێت له‌ رێگری کردن له‌م ره‌فتارانه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی و به‌ پێی یاسا و ده‌ستور ؟؟؟؟

له‌ مادده‌ی (١١٥) ده‌ستوری عێراقی ده‌ڵێت :
المادة (١١٥):
كل ما لم ينص عليه في الاختصاصات الحصرية للسلطات الاتحادية، يكون من صلاحية الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في اقليم، والصلاحيات الاخرى المشتركة بين الحكومة الاتحادية والاقاليم، تكون الاولوية فيها لقانون الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في اقليم، في حالة الخلاف بينهما.
واتا :
هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ بڕگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵی ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه‌ راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کانه‌وه‌ و هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمه‌کانه‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌رکرێت، بێشه‌نگی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌رێمه‌کان ده‌بێت له‌ کاتی بوونی جیاوازی و ناکۆکی له‌ بریاره‌کاندا له‌ نێوان هه‌ردولا .

کێشه‌ گه‌وره‌که‌ چیه‌ ؟؟؟
له‌ سیستمی عێراقیدا فرۆکه‌خانه‌کان به‌شێکن له‌ خاڵی گومرگی وه‌کو ده‌روازه‌ سنووریه‌کان ،
به‌ڵام له‌ سیستمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا فرۆکه‌خانه‌کان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندنن ، خاڵی سنووری و گومرگ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌ ،

لێره‌دا پێویسته‌ چی بکرێت بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه‌ ؟؟
پێویسته‌ یه‌کسه‌ر حکومه‌ت پرۆژه‌ێک ئاماده‌ بکات که‌ کوردستان وه‌کو هه‌رێم مافی خۆیه‌تی له‌ به‌رێوه‌بردنی فرۆکه‌خانه‌کانی ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان،
دواتر ئه‌م پرۆژه‌ پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بکرێت به‌ یاسا و ده‌نگی له‌ سه‌ر بده‌ن ،
دوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌نی یاساێکی تایبه‌ت به‌ خۆی و له‌ کاتی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ یاسای حکومه‌تی ناوه‌ندیدا له‌ سه‌ر چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی فرۆکه‌خانه‌کان ، ئه‌و کات حکومه‌تی عێراقی ناچار ده‌کرێت به‌ قبوڵ کردنی یاساکه‌ی هه‌رێمی کوردستان چونکه‌ وه‌کو له‌ ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێکراوه‌ و باسمان کرد له‌ کاتی بوونی ناکۆکی له‌ نێوان هه‌ردولا ، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاسای هه‌رێمه‌کان ده‌بێت بۆ جێبه‌جێ کردنی.

ته‌نها به‌م شێوه‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت فرۆکه‌خانه‌کان بخاته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ کاتێکدا که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ خاکی عێراقی فیدراڵی .

*تێبینی : په‌رله‌مانتار نیم به‌ڵام وه‌کو هاونیشتیمانێک پێویسته‌ ده‌ستور و یاساکانی وڵاته‌که‌م بزانم و به‌ ناچاریش یاساکانی وڵاته‌که‌ی دراوسێمان بخوێنینه‌وه‌ تا زانیاریمان له‌ سه‌ر هه‌بێت.
له‌ خواره‌وه‌ هه‌ردو یاسا و بڕگه‌کانی که‌ هاتوه‌ له‌ ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عێراقدا وه‌کو خۆی بۆتان ده‌نوسمه‌وه‌ :
المادة (١١٤):
تكون الاختصاصات الآتية مشتركةً بين السلطات الاتحادية وسلطات الاقاليم:
اولاً :ـ ادارة الكمارك بالتنسيق مع حكومات الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم، وينظم ذلك بقانون.
ثانياً :ـ تنظيم مصادر الطاقة الكهربائية الرئيسة وتوزيعها.
ثالثاً :ـ رسم السياسة البيئية لضمان حماية البيئة من التلوث، والمحافظة على نظافتها، بالتعاون مع الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم.
رابعاً :ـ رسم سياسات التنمية والتخطيط العام.
خامساً :ـ رسم السياسة الصحية العامة، بالتعاون مع الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم.
سادساً :ـ رسم السياسة التعليمية والتربوية العامة بالتشاور مع الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم.
سابعاً :ـ رسم سياسة الموارد المائية الداخلية، وتنظيمها بما يضمن توزيعٍ عادلٍ لها، وينظم ذلك بقانون.
المادة (١١٥):
كل ما لم ينص عليه في الاختصاصات الحصرية للسلطات الاتحادية، يكون من صلاحية الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في اقليم، والصلاحيات الاخرى المشتركة بين الحكومة الاتحادية والاقاليم، تكون الاولوية فيها لقانون الاقاليم والمحافظات غير المنتظمة في اقليم، في حالة الخلاف بينهما.

سامان ناصح
٣٠ أيلول ٢٠١٧

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button