Uncategorized

پەنابەرانی فەڕەنسا لەدۆخێکی سەختدا دەژین

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند پەنابەرانی کورد لە فەرەنسا کە بە “جەنگەڵ”بوونیان هەیە، بە بارو گوزەرانێکی خراپ و ناتەندروستدا تێدەپەڕن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند” فەڕەنسا تادێت یاسا و بڕیارەکانی دژ  پەنابەران توندتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە پەنابەران بەبێ خواست و ویستی خۆیان بڕیارێکی تر لەسەر داهاتوی خۆیان بدەن و، وڵات جێ بێڵن یاخود بە ناچاری داوای مافی مانەوە بکەن لەو وڵاتە”.

ڕایشیگەیاندووە”نزیکەی ٥٠٠ بۆ٦٠٠ پەنابەری کورد لە شاری دانکیغ-ی فەرەنسا بە “جەنگەڵ”بوونیان هەیە، کە بە بار و گوزەرانێکی خراپ و ناتەندروستدا تیێدەپەڕن”.

هەروەها دەزگای لوتکە لەسەر زاری چەند کوردێکی پەنابەری بەریتانیادا ئاشکرایکرد” بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە، کە لەلایەن چەند ڕێکخراوێکەوە پێیان دەدرێت توشی نەخۆشی و لێکەوتەی ناتەندروست بونەتەوە “.

شاری دانکیغ کە بە “جەنگەڵ” ناسراوەو دەکەوێتە سەر سنووری نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، هەزاران کۆچبەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن کە ژمارەیەکیان کوردن و لە دۆخێکی سەخت و دژواردا دەژین.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button