پەنابەرێکی عێراقی تەمەن 43 ساڵ دانیشتووی ناوچەی پێراما (Perama) بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر منداڵێکی 6 ساڵان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
بە پێی میدیاکانی یۆنان، پەنابەرە عێراقیەکە زیاتر لە 5 ساڵە دانیشتووی یۆنانە و لە ناوچەی پێرامە لە ئەسینا کاری دەکرد لە شوشتنی ئۆتۆمبیل، خاوەن کارەکەیش، ژوورێکی پێدابوو تاوەکو لەوێ بمێنێتەوە و ڕۆژانەش هەر لەوێ کاری خۆی بکات.
هەر لە سەرەتاوە، ئافرەتێکی تەمەن 28 ساڵ دەناسێت کە منداڵێکی کچی هەیە و هەردووکیان پێکەوە دەژین. ئەوان ڕۆژانە پەیوەندیان بە پەنابەرە عێراقیەکە دەبێت و ڕۆژانە سەردانی شوێنی کارەکەی دەکەن، چونکە ئەوانیش لە شوقەیەکدا دەمێننەوە کە نزیکی شوێنی کاری پەنابەرە عێراقیەکەیە.
بە پێی میدیاکانی یۆنان، منداڵەکە پەیوەندیەکی زۆری دەبێت لە گەڵ عێراقیەکە و یاری لە گەڵ دەکات لە بەردەم چاوی دایکیدا. بەڵام بە پێی وتەی دایکی کچەکە، لە کۆتایی مانگی 3 دا ، کاتێک دایک و کچەکە سەردانی شوێنی کاری عێراقیەکە دەکەن، ئەو فرسەتێک دەهێنێت و لە نێو ژووری خۆیدا دەست بۆ منداڵەکە دەبات، هەر بۆیە لە 28/3/2023 سکاڵای یاسایی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر منداڵەکە تۆمار دەکات و دەسبەجێ دەستگیر دەکرێت.
ڕووداوەکە چۆن ڕوویدا:
دایک و منداڵەکە چەند ساڵێکە عێراقیەکە دەناسن و پەیوەندیان پێکەوە هەیە و منداڵەکەیش لە گەڵ دایکیدا ڕۆژانە سەردانی شوێنی کاری عێراقیەکە دەکەن. وەک دایکی منداڵەکە بۆ پۆلیسی ئەسینا دەگێڕێتەوە، لە کۆتایی مانگی 3, منداڵەکە تای بەرز دەبێتەوە و ئەو کات سەردانی شوێنی کاری عێراقیەکە دەکەن و پێی دەڵێت دەست بدات لە منداڵەکەی چونکە وا دیارە تای بەرز بۆتەوە. ئەو کات عێراقیەکە لێوی دەنوسێنێت بە ناوچەوانی منداڵەکە تاوەکو بزانێت منداڵەکە گەرم بۆتەوە یاخود نا، بە دایکی دەڵێت، منداڵەکە تای بەرز نەبۆتەوە بەڵام لە ژوورەکەم ئامێریم تام لایە با بەوە پشکنینی بۆ بکەین.
لەو کاتە، منداڵەکە لە باوش دەکات و بە تەنیا دەیباتە ناو ژوورەکەی و ئامێرەکە دەهێنێتەوە دەروە. دایکی منداڵەکە دەڵێت، لەو بە چاوی خۆم بینیم، منداڵەکە ماچی دەمی دەکات و دەست بۆ ژێری منداڵەکە دەبات، زۆرم پێ ناخۆش بوو، تووشی شۆک بووم بە بینینی ئەوە، وە لە ئۆفیسەکەیدا دەماچەیەکی هەبوو، بۆیە بەپەلە منداڵەکەم وەرگرتەوە و ڕام کرد بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاساییم لە سەر تۆمار کرد.
لە کاتی لێکۆلینەوەی پۆلیسدا، دایکی منداڵەکە گوتی، ئەمە چەندین جارە ڕووی داوە بەڵام ئەو ئاگای لە هیچ شتێک نەبووە و زۆر جار منداڵەکە لای ئەو ماوەتەوە چونکە متمانەی بەو عێراقیە هەبووە.
منداڵەکە لە بەردەم دادەور بە ئامادەبوونی پزیشکی دەروونی گوتی:
کاتێک لە شوێنی کارەکەی عێراقیەکە بووم لە گەڵ دایکم، ئەو بە مەبەستی کە دەیەوێت پشکنینم بکات بە ئامێری تا، منی بردە ژوورەکەی خۆی و ماچی دەم و ملی منی کرد وە دەستیشی برد بۆ ژێرەوەی جلەکانم.
منداڵەکە ئەوەشی گوت: کە لە ڕابردوویشدا دووبارە دەستی بۆ بردوم و لە پانتۆڵەکەی زەکەری دەرهێناوە و نیشانی داوم.
لە بەرامبەردا پەنابەرە عێراقیەکە لە بەردەم دادوەر گوتی:
من منداڵەکەم وەک منداڵی خۆم خۆشەوێت، هەرگیز دەستم بۆی نەبردووە بە شێوەیەکی ناشرین. من چەندین جار هاوکاریم کردوون، پارەم داوە بە دایکی منداڵەکە، داوای هاوکاریان لێ کردووم وە بە پێی توانای خۆم هاوکاریم کردوون. ئەو ڕۆژەش کە هاتنە لام، من منداڵەکەم فەحس کرد بە ئامێری تا وە دواتر دەرکەوت کە تای نیە و منداڵەکە لە بەردەم دایکی خۆیدا ماچی ڕومەتی کردم و پێی وتم کە منی خۆشەوێت. دواتر دایکی گەڕایە بۆ لام و 10 یۆرۆم پێدا، هیچ کێشە و گرفتەک نەبوو، هیچ شتێکیان پێ نەوتم. من لە ئامۆزای ئافرەتەکە زانیم کە بە نیازن سکاڵام لە سەر تۆمار بکەن کە گوایە من کاری ناشرینم لە گەڵ منداڵەکە کردووە، ئەوە هیچ ڕاست نیە، هەرگیز ئەوەم نەکردووە، شایەتم هەیە، ئەوەی کراوە لە کامێرەی چاودێری دوکانەکە دیارە، هیچ شتێکم نەکردووە لەوە زیاتر.
دادوەڕی ئەسینا بڕوای بە پەنابەرە عێراقیەکە نەکرد و بۆیە بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرکرد و لە ئێستادا عێراقیەکە لە زینداندایە. تا 18 مانگی داهاتوو لە زینداندا دەبێت تا ئەو کاتەی دادگایەکی دیکە دەکرێت لە سەر ڕووداوەکە.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
Pishti-News